چالاكوانێك ناوی 29 كەسایەتی هەولێر بڵاودەكاتەوە كە هەڕەشەی كوشتینان لەسەرە




میترۆ، هه‌ولێر 

چالاكوانێكی شاری هەولێر رایدەگەیەنێت نامەیەكی هەڕەشەیان بۆ ناردووە و تێیدا هەڕەشەی كوشتینان لە خۆی و نزیكەی 29 چالاكوانی دیكە كردووە.

شوان سابیر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەیەكی ئەو هەڕەشەی بڵاویكردەوە كە بۆی نێردراوە و رایگەیاند كە "سه‌لامه‌تی خۆم و كه‌س و كارم له‌ ملی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره".

بەپێی نامەكە، چالاكوانەكان بە كەسانی "تێكدەر و موخەریب" ناویان هێندراوە و نووسراوە "تێکدەر و مخەڕیبەکانی هەولێر بناسن کە ئاژاوە لەم شارە دروست ئەکەن، ئێوە خوێنی خۆتان و منداڵە کانتان کەسە نزیکەکانتان لە ئەستۆی کارەکانی خۆتانەوەیە".

هاوكات تۆمەتباریشیكردوون بەوەی گوایە "بەدەستی دەرەكی"دەیانەوێت "ئارامی هەولێر تێکبدەن" و دواتریش نووسراوە "لەسەرتان ناچێ".

لەنامەكەدا هەڕەشە لەو چالاكوانانە كراوە كە ئەگەر بێدەنگ نەبن ئەوا"رەحم بەکەستان و منداڵەکانتان ناکەین".

لە نامەی هەڕەشەكەدا ناوو و چەندین تۆمەت و دەستەواژەی نەشیاو بەرامبەر بە چالاكوانەكانی هەولێر نووسراوە، كە ئەمانەن:
١- مسعود عبدالخالق
٢- قادر نادر لەسوێد ئەژی
٣- ملا ئیدریس کاریتانی ملای مزگەوت بووە
٤- علی سیاسی 
٥- شوان صابر گەردی 
٦- هێمن فرید 
٧- کاردو محمد 
٨ هیوا سید سلیم
٩- رعد رفعت 
١٠- شێروان شێروانی 
١١-هێمن مامەند 
١٢-ئومێد ئەحمەد
١٣- نیاز عبداللە 
١٤ -کمال چۆمانی 
١٥- فەرمان رەشاد 
١٦ -بڕوا ستار
١٧-یوسف عوسمان عزیز 
١٨ بەشدار حسن 
١٩-رەنجدەر گڕاوی 
٢٠-رێبین صباح 
٢١- شهرام نامیق 
٢٢- شیرزاد مامە 
٢٣-کامران محمد.
٢٤- محمد گەردی 
٢٥ - تارا حسێن 
٢٦-هەنگاو هاشم
٢٧-یاسا ئاکۆیی 
٢٨- هاوڕێ کوردی 
٢٩- بەشدار عوسمان 


PM:12:41:31/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌