میترۆ، سلێمانی
وابڕیاره هه‌فته‌نامه‌ی رێگای كوردستان، كه یه‌كێكه له‌بڵاوكراوه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان، له 22ی نیسانی ئه‌م ساڵاوه جارێكی تر‌و له‌قۆناغێكی تردا بڵاوببێته‌وه.
رێگای كوردستان، له 22 ی نیسانی ساڵی 2015 بۆ یه‌كه‌مجار دوای ڕاپه‌ڕین له بڵاوكردنه‌وه وه‌ستا، هۆكاری سه‌ره‌كی وه‌ستاندنیشی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بوو كه حزبی شیوعی كه‌ناڵی ئاسمانی دانا داوا به‌دوای ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كه‌یان داخست.
عه‌بدوڵا خالید سه‌رنوسه‌ری ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌یه‌و خاوه‌ن ئیمتیازه‌كه‌شی كاوه مه‌حمود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستانه.
رێگای كوردستان له نیسانی ساڵی 1944 یه‌كه‌مین ژماره‌ی لێ ده‌رچووه
وێستگه نیوز-