میترۆ، سلێمانی
دوای دوو ساڵ له راگرتنی رۆژنامه و سایتی هاوڵاتی و ته‌واوی چالاکییه میدیاییه‌کانمان به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، رایده‌گه‌یه‌نین که بۆ وه‌رزێکی نوێ دهستبهکاردهبینهوه و به‌رده‌وام ده‌بین.
پێمانوایه، زه‌روره‌تی به‌رده‌وامبوونی هاوڵاتی له‌ئێستادا، وه‌ک یه‌که‌مین پڕۆژه‌ی میدیای ئه‌هلی له هه‌رێمی کوردستان و عێراقدا، هه‌مان زه‌روره‌تی ساڵی 2000ی هه‌یه، که بۆ یه‌که‌مجار رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌رچوو.
گرنگی وه‌رزی نوێی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له کاتێکدایه که له‌ئێستادا، هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به هه‌لومه‌رجێکی ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت و کوردیش وه ک میلله‌تێکی زیندوو و گرنگی ناوچه‌که، پێویسته رۆڵی گرنگی خۆی ببینێت، یه‌کگرتوو و یه‌کهه‌ڵوێست و یه‌ک پهیامبن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ، ئه‌مه نییه و پێچه‌وانه‌که‌یه‌تی. له‌زۆربه‌ی رووداوه‌کاندا، هه‌ڵوێست و په‌یامی جیاجیا ده‌بینین، هه‌ر حزبه و له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان، ده‌زگای راگه‌یاندنی جۆراوجۆری خۆی هه‌یه، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی وحیزبی و ناوچه‌یی، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان ده‌کات. ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا ونه، به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و باڵای میلله‌تی کورد و هاوڵاتیانی کوردستانه. له م نێوه‌نده‌شدا، ئه‌و میدیا ئه‌هلییه‌ی که ئێستا هه‌یه، یان لاوازه یان کاریگه‌ریی ئه‌وتۆی، له به‌رامبه‌ر میدیای زه‌به‌لاحی حزبیدا نییه. له‌به‌رئه‌وه، ئێمه ده‌رکردنه‌وه‌ی هاوڵاتی، به‌کاری له پێشینه‌ی خۆمان ده‌زانین بۆ ئه‌م قۆناغه، قۆناغه‌که‌ش پێویستی به میدیایه‌کی جیاواز هه‌یه، تا رۆڵی راسته‌قینه، بۆ میدیای بان حیزبی و بان ناوچه‌یی بگه‌ڕێته‌وه و له‌ڕێی په‌یامه‌کانییه‌وه، چاودێربێت به‌سه‌ر کۆی دامه‌زراوه سیاسی وحیزبی و حکومی، په‌رله‌مانی و کارگێری و رێکخراوهییهکانهوه.
په‌یامی راسته‌قینه‌مان له ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا، گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاریی دروسته به خه‌ڵک، دووری و نزیکی ئێمه له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان و حیزب و لایه‌نێکی سیاسی له هه‌رێمی کوردستان یه‌ک رووبه‌ره. به‌یه‌ک چاو سه‌یری هه‌موان ده‌که‌ین، (مافی هاوڵاتی بوون) مافی کوردبوون، وه‌ک له سه‌ره‌تای پڕۆژه‌که‌وه جه‌ختی لێکراوه‌ته‌وه، له پێشینه‌ی په‌یامه‌کانمانه. هاوڵاتی، رۆژنامه‌ی خه‌ڵک و ده‌نگی خه‌ڵک ده‌بێت.
له‌م وه‌رزه نوێیه‌دا، سیاسه‌تی ته‌حریری هاوڵاتی، هه‌ر وه‌ک پێشوو به‌سیاسه‌تێکی بێلایه‌نی و ره‌خنه‌گرانه ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام سیاسه‌تی دارایی و به‌ڕێوه‌بردنه‌که‌ی ده‌گۆڕێت، به‌شێوه‌یه‌ک، زیاتر له پێشوو گرنگی بدات به ریکلام، تابتوانین گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامبوون به‌ده‌ست بهێنین و جارێکی تر خۆمان له مه‌ترسی، راوه‌ستان و داخستن به دوور بگرین که ئومێدمان وایه له ئێستادا، باری دارایی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات و به‌و هیوایه‌ی له‌م قه‌یرانه داراییه، رزگارمان ببێت و کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێم، وانه‌یه‌کیان وه‌رگرتبێت و به خۆیاندا بچنه‌وه، نه‌هێڵن جارێکی تر وڵاته‌که‌مان تووشی قه‌یرانی ئاوا ببێته‌وه.
ئێمه ده‌زانین، ئه‌رکمان ئاسان نییه، بۆیه داوا له هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست و خوێنه‌ره‌کانمان، هه‌روه‌ها نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان ده‌که‌ین که دوو ساڵه چاوه‌ڕوانن، پشتگیری پڕۆژه‌که بکه‌ن، به‌پێدانی زانیاریی و پێشنیار و تێبینییه‌کانیان. هه‌روه‌ها حکومه‌ت و حیزبه سیاسییه‌کان، مامه‌ڵه‌یه‌کی دروست له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا بکه‌ن و نه‌بنه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌می. داواش ده‌که‌ین، کۆمپانیاکان به‌پێدانی رێکلامه‌کانیان، وه‌ک له پێشتر له خه‌می پڕۆژه‌که‌دا بوون، ئێستاش هاوکارمان بن.
له‌گه‌ڵمان بن، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو رێکهوتی٤/٤/٢٠١٨ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاوده‌بێته‌وه‌و ده‌که‌وێته به‌رده‌ست، به به‌رده‌وامیش، له وێبسایتی هاوڵاتی به‌م دوو ناونیشانەی خواره‌وه:
www.hawlati.co
www.hawlati.net
هه‌روه‌ها له‌هه‌ردوو تۆڕی کۆمه‌ڵاتی فه‌یسبووک و تویتهرو کەناڵی یوتیوب به ناوی HawlatiNewsکه له ئه‌مڕۆوه دەستبهکاردهبین.
https://www.facebook.com/HawlatiNews/
https://twitter.com/HawlatiNews?lang=en
سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ک، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی که به کرده‌وه سه‌لماندیان خه‌مخۆری رۆژنامەی (هاوڵاتی)ن.
تاریق فاتیح
خاوه‌ن و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی