میترۆ، سلێمانی
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: سه‌نته‌ری میترۆ رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له داكۆكی كردن له مافی رۆژنامه‌نووسان و یاسا مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری.
ئه‌مرۆ له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ رێكخرا سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌كه دیاری محمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ سوپاسی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه سه‌ردانی بۆ سه‌نته‌ری میترۆ كردووه و پیشتوانی خۆی بۆ میترۆ ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاند. به فرسه‌تێكی باشمان زانی ئه‌م كۆنگره رۆژنامه‌وانیه بۆ فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر رێكبخه‌ین تا له نزیكه‌وه تیشك بخاته سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیاكانه‌وه باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ ناوچه جێ ناكۆكه كان دیاری محمه‌د باس له‌وه كرد كه، ئه‌م جۆره دیدارانه به ئامانجی فراوانكردنی مافی زانیار و دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی نێوان رۆژنامه‌نووسان و به‌رپرسانی حكومی رێكده‌خرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی میترۆ وتی " پێمان وایه مافی به‌ده‌ست هێنانی زانیاری چه‌ند گرنگه ئه‌وه‌نده‌ش چۆنیه‌تی به‌كار هێنانی ئه‌و زانیاریانه گرنگن، جه‌تی كرده‌وه، به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رگری ئازادی كاری رۆژنامه‌نووسی و ئازادی زانیاری".
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ سه‌ردانی سه‌نته‌ری میترۆمان كرد به ئامانجی ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشیان لیێبكه‌ین له‌و رۆڵه‌ی كه ده‌یبینن له داكۆكی كردن له رۆژنامه‌نووسان و دیكۆمێنت كردنی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام ده‌درێت وتی" ئه‌م سه‌نته‌ره رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له داكۆكی كردن له ئازادی رۆژنامه‌نووسی هاتووم پشتیوانی له‌كاره‌كانیان بكه‌م".
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا جه‌بار یاوه‌ر تیشكی خسته سه‌ر هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به ناوچه دابڕێنراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌و باره‌یه‌وه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.