میترۆ، سلێمانی
هێزێكی ئاسایشی سلێمانی رێگری له تیمی كه‌ناڵی KNN ده‌كات و رێگه‌نادات روماڵی خۆپیشاندانه‌كه‌ی مامۆستایان بكات له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی.
گۆران عه‌بدوڵڵا په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN به میترۆی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وت غه‌ریب كامێرامانه‌كه‌م ویستمان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ روماڵی خۆپیشاندانه‌كه‌ی مامۆستایان بكه‌ین له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزێكی ئاسایشه‌وه رێگریمان لێكرا.
ئه‌و وتی: ئه‌و هێزه‌ی ئاسایش پێیان راگه‌یاندووین كه هیچ ده‌زگایه‌كی میدیایی بۆیی نیه روماڵی خۆپیشاندانه‌كه بكات.