میترۆ، رۆژنیوز
به‌مه‌به‌ستی ڕووماڵکردنی پرسه‌ی گه‌ریلایه‌کی هه‌په‌گه، له‌شاری دهۆک، تیمێکی ڕۆژنامه‌وانیی ڕۆژنیوز چوونە شاری دهۆک، به‌ڵام ئاسایشی دهۆک هێرشی کردە سه‌ر پرسه‌که و ده‌ستی به‌سه‌ر کەلوپەلی ڕۆژنامەوانیی کامێرا و ستاندێکی تیمه‌كه‌ی ڕۆژنیوزدا گرتووه و به تیمه‌که‌شان وتووه که ده‌بێت له دهۆک بچنه‌ده‌ره‌وه.
ئه‌مڕۆ له‌شاری دهۆک، پرسه بۆ گه‌ریلایه‌کی هێزه‌کانی پارستنی گه‌ل- هه‌په‌گه، به‌ناوی ده‌مهات ئه‌حمه‌د داندرا، که له شه‌وی 22ی مانگی ڕابردوو له بۆردوومانی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیادا شه‌هید بووبوو.
ئاسایشی دهۆک هێرشی کردە سه‌ر پرسه‌که و وێنه‌ی شه‌هیده‌که‌یان دڕاند، هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر کامێرا و ستاندێکی تیمی ئاژانسی ڕۆژنیوزدا گرت، کە مەبەستی ڕووماڵکردن چووبوونە پرسەکە.
ئاسایشی دهۆک به تیمی ڕۆژنیوزیان وتووه، که پێویسته له دهۆک بچنە ده‌ره‌وه و ڕایانگەیاندووە، گوایە دواترکه‌لوپه‌له ڕۆژنامه‌وانییەکان ده‌ده‌نەوە به که‌سێکی دیکه که ڕۆژنیوز دەستنیشانی بکات.