میترۆ، سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق داوا له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كات ، دوربن له‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر كاندیده‌كان و ناوزڕاندنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت. ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه‌پێویسته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن پیشه‌ییانه مامه‌ڵه بكه‌ن.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له هۆتێل های كریست، لقی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بۆ نوێنه‌ری قه‌واره سیاسییه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و میدیاکان ئه‌نجامدا.
له سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که ھاوڕێ تۆفیق، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌نجامدا و ڕایگه‌یاند، "ئامانجمان له‌م کۆبوونه‌وه‌یه خستنه‌ڕووی ڕێوشوێنی ھه‌ڵبژاڕدنه بۆ به‌شداربووان، ھه‌روه‌ھا باسکردنی چۆنیه‌تی به‌شداریکردنی قه‌واره سیاسییه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسانه له چاودێریکردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان".
بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆن ئەوەی وەبیرهێنایەوە، كە لە ساڵانی رابردودا بەهۆی دانانی ناوەندەكانی بانگەشە لە دوو شەقامی سەرەكی شاری سلێمانی ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دروستكردبو، بۆیە داواكارن لە هەردوو شەقامی سالم و توی مەلیك هیچ ناوەندێك دانەنرێت.
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا هاوڕێ تۆفیق داوای له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد كه دوربن له هه‌ر پێشێلكارییه‌ك كه به‌رامبه‌ر كاندیده‌كان و ناوزڕاندنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت ووتی: پێویسته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن پیشه‌ییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و دوربن له ناوزڕاندن و قسه وتن به‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر.