میترۆ، هاوڵاتی
تورکیا له میدیادا هه‌وڵی ناشرینکردنی کورد ده‌دات و رێگه‌ش نادات ببنه خاوه‌ن میدیایەك که به ئازادی باس له کێشه‌کانیان بکه‌ن.
تورکیا گه‌وره‌ترین زیندانی ڕۆژنامه‌نووسانه له جیهان، له ئێستادا زیاد له ١٠٠ ڕۆژنامه‌نووس له‌ناو دیواره‌کانی زیندانه سه‌رۆک کۆماری تورکیاش، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان، ده‌یه‌وێت ئه‌و وڵاته هه‌ر به‌و شێوه‌یه بهێڵێته‌وه. له‌ڕۆژی ١٦ی مانگی دووی ئه‌مساڵدا، دادگای تورکیا شه‌ش میدیاکاری به‌زیندانی هەتا هه‌تایی سزادا که یه‌کێکیان ڕۆماننووسێکی دیاری ئه‌و وڵاته‌یه ئه‌مه‌ش به‌بیانووی تێوه‌گلان له کوده‌تاکه‌ی ساڵی ٢٠١٦. له‌هه‌مان ڕۆژدا، تورکیا دێنیز یوچه‌لی ئازادکرد که به‌بیانووی تێکدانی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ڵمانیاو تورکیا ماوه‌ی یه‌ک ساڵ بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێکی به‌سه‌ردا سه‌پابێت.
کاتێک ڕۆژنامه‌نووسانی تورکیا دێنه سه‌ر باسی کورد، دووچاری فشار و ته‌نگه‌ژه‌ی زیاتر ده‌بنه‌وه. له‌ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌ی ئیکانیمیستدا هاتووه که میدیا تورکییه‌کان نه‌یانوێراوه وه‌ک هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌کانیان لەشه‌ڕی داگیرکاری عه‌فریندا وه‌ک خۆی بگوازنه‌وه. «ڕۆژنامه‌نووسه‌کان ناتوانن به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه ڕاپۆرته‌کانیان بنووسن، چونکه دووچاری تۆمه‌تی خیانه‌تکردن له‌وڵاتیان ده‌خرێته پاڵ» ئیرۆل ئۆندێرۆگلوۆ، نوێنه‌ری تورکیا له ڕۆژنامه‌نووسانی بێ سنوور گووتی.
ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌گرتن له شه‌ڕی عه‌فرین له ئینته‌رنێت و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان سزای خۆی هه‌یه. هه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئیکانیمیست، زیاد له ٨٠٠ که‌س له‌ماوه‌ی مانگێک له‌تورکیا ده‌ستگیرکراون له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن له‌هێرشی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، ئه‌مه‌ش وایکرد بوو که ژماره‌ی کوژرانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو نه‌زاندرێت.
هه‌ر له‌م مانگه‌دا تاکه ڕۆژنامه که به‌زمانی کوردی به ناوی وه‌ڵات چاپ ده‌کرا و بڵاوده‌کرایه‌وه له تورکیا داخراو ناچار ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه که بنکه‌که‌ی له دیاربه‌کر بوو له‌جیاتی چاپکردن په‌نابه‌نه به‌ر ئینته‌رنێت و له‌وێ هه‌واڵه‌کانیان بڵاوبکه‌نه‌وه.
به‌ڵام مه‌هموت بۆزارسلان، ڕۆژنامه‌نووسی پێشووتری ده‌یلی سه‌باح و ئه‌لجه‌زیره‌ی تورک، له‌ڕاپۆرتێکیدا که له‌ماڵپه‌ڕی شیکاری ئه‌لمۆنیته‌ر بڵاوکراوه‌ته‌وه باس له‌ڕوویه‌کی دیکه‌ی هێرشی حکومه‌تی تورکیا ده‌کات بۆ سه‌ر کورده‌کان. کورده‌کان نه‌ک ته‌نها له‌ڕووی سیاسییه‌وه گه‌مارۆی میدیایی زیاتریان له‌سه‌ره، به‌ڵکو حکومه‌تی تورکیا له‌ڕێگای زنجیره دراماکانی ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێت وێنایه‌کی ناشرینی کورده‌کانی تورکیا بداته جیهان.
بۆزارسلان باس له‌ناودارترین درامای تورکیا ده‌کات به ناوی «دۆڵی گورگه‌کان» که له‌لایه‌ن کۆمپانیای پانا فیلمه‌وه به‌رهه‌م هێندراوه. له‌و درامایەدا کورده‌کان، یان وه‌کو تیرۆرست یاخود قاچاخچی مرۆڤ وێناکراون. یه‌کێک له‌کاره‌کته‌ره‌کانی ئه‌و درامایه به‌ناوی «مۆرۆ» که به‌جلێکی کۆنی په‌که‌که‌وه ده‌رده‌که‌وێت به‌زمانێکی تورکی-کوردی قسه ده‌کات و پڕوپاگه‌نده ده‌کات بۆ ئه‌ندامانی و له‌گه‌ڵ که‌سێک به‌ناوی موسته‌فا خه‌ریکی بازرگانی نایاساین.
هه‌روه‌ها کاره‌کته‌رێکی دیکه به‌ناوی «زازا دێدی» که ناوه‌که‌ی له زاراوه‌ی زازای کوردی وه‌رگیراوه، ڕۆڵی که‌سێک ده‌بینێت خه‌ریکه به دزیکردن و ده‌ستدرێژیکردن و ڕفاندن و شێوازی قسه‌کردنی وه‌ک مورۆیه. دوژمنی سه‌ره‌کی زازاش که‌سێکه به‌ناوی پۆلات ئلێمدار که ڕۆڵی لایه‌نگرێکی دڵسۆزی ئه‌ردۆگان ده‌گیڕێت.
هه‌روه‌ها له‌درامایه‌کی دیکه‌دا به‌ناوی «یه‌ک تورکیا» گونده کوردییه‌کان له‌باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا به‌گوندی دواکه‌توو که خه‌ڵکه‌که‌ی دوورن له شارستانی وێنا کراوه.
چه‌ندین نموونه‌ی دیکه هه‌ن که باس ناشرینکردنی ناسنامه‌ی کوردی ده‌که‌ن. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، سێڤیلاڤ چیلێنک، مامۆستای پێشووی زانکۆی ئه‌نقه‌ره له لێدوانێکیدا بۆ ئه‌ل مۆنیته‌ر وتی «کاتێک باس له‌ڕۆڵی میدیا ده‌که‌ین، ئێمه ته‌نها ئاماژه به هه‌واڵه‌کان ناده‌ین. هه‌ندێک له بینینی هاوڵاتیان له دراما ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان سه‌رچاوه ده‌گرێت که کورد وه‌ک نموونه‌یه‌کی نه‌رێنی که سه‌رچاوه‌ی نا ئارامین و به‌زمانی سه‌ربازی قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت».
ئه‌مه له کاتێکدایه دراما تورکییه‌کان وه‌رده‌گێڕدرێنه سه‌ر چه‌ندین زمانی جیاواز‌و له‌وڵاتانی جیاواز بڵاوده‌کرێنه‌وه.
له سه‌روبه‌ندی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمدا له کوردستانی باشوور، چه‌ند میدیایه‌کی تورکی و خودی ئه‌ردۆگان کورده‌کانی باشووریان به‌پاڵپشتی ئیسرائیل و سیخووری جووله‌که‌کان نیشان ده‌دا
له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌و ده‌زانێت ته‌نیا ئیسرائیل پاڵپشتی له کورد ده‌کات و ده‌وڵه‌تی کوردی وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی ئیسرائیل سه‌یر ده‌کرێت.
مامۆستای زانکۆکه‌ی تورکیا پێیوایه که ده‌بێت کورده‌کانیش خۆیان وێنای خۆیان بکه‌ن و خاوه‌نی ده‌زگای میدیای پێشکه‌وتوو بن، به‌ڵام له تورکیا ئه‌وه مه‌حاڵه، چوونکه ئه‌و کاره پێویستی به پاره‌ی زۆر و پاڵپشتی حکومه‌ته، ئه‌مه‌ش جیا له‌وه‌ی نه‌بوونی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕێگا نادات که کورده‌کان ببنه ده‌زگایه‌کی میدیای که به ئازادی باس له کێشه‌کانیان بکه‌ن.