میترۆ، سلێمانی
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ، وه‌ڤدێكی ئۆفیسی مافه‌كانی مرۆڤ له یونامی به سه‌رۆكایه‌تی (یوشیكۆ هاسومی) سه‌رۆكی ئۆفیسی مافه‌كانی مرۆڤ له یونامی ئۆفیسی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندنی یاوه‌ری زیتۆ سیانی و ئیریك مۆس نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری كردنی عێراق (یونامی)، سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌نته‌ری میترۆیان له سلێمانی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی سه‌نته‌ری میترۆوه پێشوازیان لێكرا.
ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئۆفیسی مافه‌كانی مرۆڤ له یونامی ئۆفیسی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی زانیاربوو له‌سه‌ر ره‌وشی مافی كانی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستان.
له‌و دیداره‌دا دیاری محمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ، باسی له‌و پێشێلكارییانه‌كرد كه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان. وه هه‌ردولا به‌روردی باسیان له دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌و میكانیزمێككرد بۆ باشتر كردنی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستان.
لای خۆشیه‌وه یوشیكۆ هاسومی داوای له سه‌نته‌ری میترۆ كرد كه به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له‌نێوانیاندا و داواشی كرد كه میترۆ به‌شداربێت له كۆبوونه‌وه‌كانیان تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ كه سێ مانگ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت.
یوشیكۆ هاسومی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سه‌رۆكی ئۆفیسی مافه‌كانی مرۆڤ له یونامی ئۆفیسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كاربووه.