لە عەربەت رێگری لە ڕۆژنامەنوسان دەكرێت ڕووماڵی پڕۆسەی دەنگدان بكەن
PM:06:41:10/05/2018


میترۆ، خه‌ندان 
پەیامنێری خەندان لە شارۆچكەی عەربەت-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، رێگری لە رۆژنامەنوسان دەكرێت بۆ ئەوەی رووماڵی دەنگدانی تایبەت بكەن بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت.

پەیامنێری خەندان راشیگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی تایبەت بۆ هێزە ئەمنیەكان لە بنكەی ژمارە 12 كە تایبەت كرابوو بە دەنگدانی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی و سنورەكە، لەلایەن چەند كادرێكی یەكێتیەوە رێگری لە رۆژنامەنوسان كرا رووماڵی دەنگدانەكە بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، رۆژنامەنووسان بە بیانووی ئەوەی كە مۆڵەتی كاركردنیان نیە رێگریان لێكراوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە ڕۆژنامەنوسان باجی كۆمسیۆنیان پێدراوەو ئازادن لە رووماڵكردنی دەنگدانی تایبەت.