سلێمانی‌: هێرش كرایه‌ سه‌ر تیمی‌ كه‌ناڵی‌ KNN
AM:10:08:12/05/2018

میترۆ، الهام خالد 
له‌كاتی‌ روماڵی‌  هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌به‌رده‌م خوێندنگه‌ی‌ بادینان له‌ گه‌ڕه‌كی‌ راپه‌رین له‌سلێمانی‌ هێرش ده‌كرایه‌ سه‌ر تیمی‌ كه‌ناڵی‌ KNN و رێگه‌یان نه‌دا روماڵی‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بكه‌ن. 

گۆران عه‌بدوڵڵا په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ KNN به‌میترۆی‌ وت: له‌گه‌ڵ كامێرامانه‌كه‌م بێستون تۆفیق  له‌به‌رده‌م خوێندنگه‌ بادینان له‌ گه‌ڕه‌كی‌ راپه‌ڕین كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بنكه‌كانی‌ ده‌نگدان، روماڵی‌ ده‌نگدانی‌ هاوڵاتیانمان ده‌كرد به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی‌ حیزبییه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌رمان و رێگه‌یان نه‌دا روماڵی‌ پرۆسه‌كه‌ بكه‌ین. 

گۆران وتی‌: پێیان وتووین به‌زوترین كات بنكه‌كه‌ به‌جێبهێڵن و نابێت له‌م ناوه‌ روماڵ بكه‌ن. 


به‌یانی‌ ئه‌مرۆ كاتژمێر 7 له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ده‌ستی‌ پێكرد.