ئاگادارییه‌ك له‌ پارێزگاری‌ سلێمانیه‌وه‌ بۆ رۆژنامه‌نوسان
AM:11:06:12/05/2018

میترۆ، الهام خالد 
پارێزگاری‌ سلێمانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت:  هیچ بنكه‌یه‌ك بۆ رۆژنامه‌نووسان دیاری‌ نه‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ لێبده‌ن ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، ده‌بێت رۆژنامه‌نووسان بچنه‌وه‌ ئه‌و بنكه‌یه‌یه‌ی‌ كه‌ ناویان لێی‌ هاتۆته‌وه‌. 

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری‌ سلێمانی‌ به‌میترۆی‌ وت: به‌هۆی‌ ئه‌و سیستمه‌ نوێیه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژاردن په‌یڕه‌وده‌كرێت ده‌نگده‌ر له‌ هه‌ر شوێنێك ناوی‌ هاتبێته‌وه‌ ده‌بێت له‌و شوێنه‌ ده‌نگبدات. 

پارێزگاری‌ سلێمانی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌: هیچ بنكه‌یه‌ك بۆ رۆژنامه‌نووسان دیاری‌ نه‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ لێبده‌ن. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: رۆژنامه‌نووسان له‌ هه‌ر شوێنێك ناویان هاتبێته‌وه‌ ده‌بێت بچنه‌وه‌ ئه‌و بنكه‌یه‌یه‌ ده‌نگ بده‌ن.