سه‌ید صادق: له‌ بنكه‌یه‌كی‌ ده‌نگدان رێگه‌ نادرێت رۆژنامه‌نووسان روماڵی‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بكه‌ن
AM:11:23:12/05/2018
میترۆ الهام خالد 

له‌ خوێندنگه‌ی‌ چیا له‌ قه‌زای‌ سه‌ید صادق كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بنكه‌كانی‌ ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رێگه‌ ناده‌ن رۆژنامه‌نووسان روماڵی‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بكه‌ن. 

علی‌ حه‌مه‌ سه‌عید په‌یامنێری‌ ئاژانسی‌ رۆژنیوز به‌ میترۆی‌ راگه‌یاند: خوێندنگه‌ی‌ چیا له‌ قه‌زای‌ سه‌ید صادق یه‌كێكه‌ له‌و بنكانه‌ی‌ هاوڵاتیان ده‌توانن ده‌نگی‌ لێبده‌ن رێگری‌ له‌ رۆژنامه‌نووسان كراوه‌ و رێگه‌نادرێت رۆژنامه‌نووسان روماڵی‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بكه‌ن. 

علی‌ حه‌مه‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌، ئه‌و بنكه‌یه‌ پێشتر دیاری‌ كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌نووسان روماڵی‌ ده‌نگدانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقی‌ تێدا بكه‌ن، به‌ڵام رێگه‌ ناده‌ن رۆژنامه‌نووسان بچنه‌ ژوره‌وه‌ و روماڵ بكه‌ن.