سه‌نته‌ری‌ میترۆ داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌كات
AM:11:38:12/05/2018

میترۆ، الهام خالد 
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ داوا له‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌كات كه‌ پابه‌ندبن به‌ رێنماییه‌كانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵا سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژارنه‌كانی‌ عێراق، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: لقی‌ سلێمانی‌ كۆمسیۆن چوار بنكه‌ی‌ بۆ راگه‌یاندنه‌كان دیاری‌ كردووه‌ كه‌ روماڵی‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بكه‌ن. 

دیاری‌ محمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌ مافی‌ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند: لقی‌ سلێمانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق چوار بنكه‌ی‌ دیاری‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌نووسان روماڵی‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بكه‌ن كه‌ برتین له‌ (ئاماده‌یی‌ رزگاری‌ نمونه‌یی‌، خوێندنگه‌ی‌ سیروان VIP، ئاماده‌یی‌ شیرینی‌ كچان، شه‌هید جه‌مال تاهیر). 

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ داوا له‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌نووسان رێگریان لێنه‌كرێت و پیشه‌ییانه‌ كاره‌كانی‌ خۆیان ئه‌نجام بده‌ن پابه‌ندی‌ رێنماییه‌كانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵا سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاندنه‌كانی‌ عێراق بن و له‌و شوێنانه‌ روماڵ بكه‌ن كه‌ كۆمسیۆن دیاری‌ كردووه‌ بۆیان.