سلێمانی‌: هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر تیمی‌ رۆژنامه‌وانی‌ كه‌ناڵی‌ كوردستان تیڤی‌
PM:09:54:12/05/2018

میترۆ، الهام خالد 

له‌كاتی‌ روماڵی‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ پرۆشه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ سلێمانی‌، له‌لایه‌ن هێزێكی‌ چالاكییه‌مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر تیمی‌ رۆژنامه‌وانی‌ كه‌ناڵی‌ كوردستان تیڤی‌ وبریندار ده‌كرێن. 

هێڤی‌ هیوا په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كوردستان تیڤی‌ به‌میترۆی‌ ووت" كاتژمێر 6:30 خوله‌كی‌ ئێواره‌ ویستمان روماڵی‌ كۆتای‌ هاتنی‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بكه‌ین له‌ خوێندنگه‌ی‌ شارۆ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ سه‌روه‌ری‌ له‌ سلێمانی‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزی‌ چالاكیه‌ مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه‌ رێگریمان لێكراو كامێرا و كه‌لوپه‌له‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانیان بردین". 

ئه‌و ووتی‌" دواتر له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه‌ به‌ قۆناغه‌ تفه‌نگ له‌من و كامێرامانه‌كه‌م دابان سه‌روه‌ریاندا و له‌ ئێستادا سه‌رم و قاچ و پشتم برینداربووه‌". 

هێڤی‌ هیوا ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌، ئه‌و هێزه‌ سوكایه‌تی‌ زۆریان پێكردوون و دواتر پێیان راگه‌یاندوون كه‌ ده‌بێت له‌و ناوه‌ بڕۆین و كه‌لوپه‌له‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانیشیان نه‌داونه‌ته‌وه‌.