سه‌نته‌ری‌ میترۆ سه‌ردانی‌ كه‌ناڵی‌ KNN كرد
PM:01:57:13/05/2018

میترۆ، الهام خالد 
ئەمشەو پاش ئەوەی كە میدیای بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند هێرش كراوتە سەر بارەگای سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی‌، نوێنه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌مافی‌ رۆژنامه‌نووسان سەردانی هاوڕێو هاوكارانی‌ كرد لە KNN. 

هه‌ر له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌که‌ی ئه‌مشه‌وی هێزێکی چه‌کدار بۆسه‌ر گرده‌که‌ و دروست بوونی‌ ته‌قه‌، هه‌ردی به‌هادین  له‌کاتی وێنه‌گرتندا ئه‌که‌وێت و قاچی ئازاری پێئه‌گات و له‌جێ ئه‌چێت له‌ ئێستادا ئه‌و وێنه‌گره‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ جێگیره‌. 

 هه‌ر له‌ ئامانجی‌ ته‌قه‌كردنه‌كه‌ چه‌ند فیشه‌كێك به‌ر سایتی‌ سبه‌ی‌ ده‌كه‌وێت و ته‌نها زیانی‌ ماددی‌ هه‌بووه‌. 

هاوكات هه‌ر ئەمشەو پاش ئەوەی كە میدیای بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند هێرش كراوتە سەر بارەگای سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی‌، نوێنه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌مافی‌ رۆژنامه‌نووسان سەردانی هاوڕێو هاوكارانی‌ كرد لە KNN. 

لە دیدارێكی كەناڵەكەش نوێنه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ رایگه‌یاند، ئەمڕۆ چاوی میدیا و چاودێرەكان لە سەرتاسەری جیهان لەسەر هەڵبژاردنەكانی عێراقە بە هەرێمی كوردستانەوە، هەموو رواڵەتێكی توندوتیژی و پەشێوی و رەفتاری نا دیموكراسی، لە ژێر چاودێریدایە و قبوڵكراو نییەو سەركۆنە دەكرێت.

 هه‌ر له‌ دیداره‌دا  نوێنه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ هیوای خواست هاوكارمان لە KNN و هاوڕێكانمان لە بزوتنەوەی گۆڕان و شارەكەمان و كوردستان سەلامەت و ئارام بێت.