له‌كاتی‌ كاركردندا كارمه‌ندێكی‌ ده‌زگای‌ خه‌ندان گیانی‌ له‌ده‌ستدا
AM:11:28:14/05/2018

میترۆ، الهام خالد 
شه‌وی‌ 12 له‌سه‌ر 13ی‌ ئایار، له‌كاتی‌ كاركردنی‌ تیمی‌ كه‌ناڵی‌ خه‌ندان له‌به‌رده‌م گردی‌ زه‌گه‌ته‌، هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ریان و به‌و هۆیه‌وه‌ كارمه‌ندێكی‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ به‌ناوی‌ (میكۆیان سلێمانی‌ كاكه‌ برا) گیان له‌ده‌ستده‌دات. 

سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌مافی‌ رۆژنامه‌نووسان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ كه‌ناڵی‌ خه‌ندان و كه‌سوكاری‌ میكۆیان ده‌كات.