ئەم هەڵبژاردنەش توندوتیژی بەرۆكی بەرنەداین لە دەنگدانی تایبەت و نهێنی 45 پێێشیلكاری ئەنجامدراون
PM:05:40:14/05/2018

میترۆ، سلێمانی‌ 

14ی ئایار، سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت: لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان (21) سكاڵا لە سەنتەری میترۆ تۆماركراوە كە 45 پێشێلكاریە بەرامبەر31 رۆژنامەنوس و كەناڵی راگەیاندن، توندوتیژی جەستەی و تەقەكردن لە بارەگاو ورێگری تێدایە.

پێشێلكاریەكان بەرامبەر بە هەریەك لە كەناڵەكانی (ئێن ئاڕتی، ، كوردستان تیڤی، خەندان، رۆژنیوز، تەلەفزیۆنی سلێمانی، كوردستان 24، سایتی سبەی) دیارترینیان بوون.

لەكاتی چاودێریكردنی پرۆسەكە لە هەندێك بنكەی دەنگدان رێگری كراوە رۆژنامەنوسان روماڵبكەن، هەرچەندە ئەو بنكانە لە لایەن كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە دەستنیشانكرابوون بۆ رۆژنامەنوسان تا روماڵی تێدا بكرێت.

لەكاتێكدا هەزارەها چاوی میدیاو چاودێران لەسەر هەرێمی كوردستان بوو، لەپاش چەند كاتژمێرێك لە تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی، هێزێكی چەكدار هێرشیان برد بۆ سەر مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی، لەو هێرشە چەكداریەدا ئۆقیسی سایتی سبەی زەرەری ماددی لێدەكەوێتەوە.

بەداخەوە لە هەمان روداودا، ( میكۆیان سلێمان) كارمەند لە تەلەفزیۆنی خەندان لە كاتی كاركردندا بە جەڵدەی دڵ، گیانلەدەست دەدات.

هاوكات بە پێی بەیاننامەیەكی دەزگای سەتەلایتی كوردستان تیڤی كە وێنەیەكی بە میترۆ گەیشتوە شەوی 11/12 ی ئایار، لە لایەن چەند ماتۆرسكیلێكەوە تەقە لە نوسینگەی سلێمانی كەناڵی سەتەلایتی كوردستان تیڤی كراوە.

هەروەها لەكاتی‌ روماڵی‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ پرۆشەی‌ دەنگدانی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق لە سلێمانی‌، لەلایەن هێزێكی‌ چالاكییە مەدەنیەكانەوە هێرش دەكرێتە سەر تیمی‌ رۆژنامەوانی‌ كەناڵی‌ كوردستان تیڤی‌، هیڤی‌ هیوا.

پەیامنێری‌ كەناڵی‌ ئاسمانی‌ كوردستان تیڤی‌ بەمیترۆی‌ ووت" كاتژمێر 6:30 خولەكی‌ ئێوارە ویستمان روماڵی‌ كۆتای‌ هاتنی‌ پرۆسەی‌ دەنگدان بكەین لە خوێندنگەی‌ شارۆ لە گەڕەكی‌ سەروەری‌ لە سلێمانی‌، بەڵام لەلایەن هێزی‌ چالاكیە مەدەنیەكانەوە رێگریمان لێكراو كامێرا و كەلوپەلە رۆژنامەوانیەكانیان بردین".

وتیشی" دواتر لەلایەن ئەو هێزەوە بە قۆناغە تفەنگ لەمن و كامێرامانەكەم دابان سەروەریاندا و لە ئێستادا سەرم و قاچ و پشتم برینداربووە".

كاروان رەحمان پەیامنێری كەناڵی كوردستان 24 بە میترۆی وت " لە دواساتەكانی دەنگدان لە بەردەم بنكەی جەمال تاهیر لە لایەن هێوێكەوە بەتوندی پەلاماریان داین".

سەنتەری میترۆ بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشو پەلامارانە دەدات و رایدەگەینێت رواڵەتەكانی توندوتیژی لەناو پرۆسەی دەنگدانی گشتی و تایبەتدا دوبارەبونەوەی هەمان رەفتاری نادیموكراتی و ناشارستانی ئەو هێزانەن كە لە ساڵانی رابردوو هەوڵی بەرتەسكردنەی ئازادی رۆژنامەنوسی و رادەبڕین دەدەن.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.
تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 و 2017 هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبردن كراوە.
میترۆ 7 راپۆرتی ساڵانەی سەبارەت بە رەوشی ئازادی میدیا لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە
پەیوەندی بە سەنتەری میترۆ
بۆ زمانی كوردی: 07700004147
بۆ زمانی عەرەبی : 07701528887