كونسوڵخانه‌ی‌ گشتی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر باس له‌ رۆژنامه‌نووس ئاسۆس هه‌ردی‌ ده‌كات
AM:09:36:17/05/2018


میترۆ، الهام خالد 
كونسوڵخانه‌ی‌ گشتی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ كونسوڵخانه‌كه‌یان باس له‌ رۆژنامه‌نووس ئاسۆس هه‌ردی‌ ده‌كات و  ده‌نوسێت: ئەمڕۆ چوارشەممەی دەرچووانە! ئاسۆس ھەردی بناسە، ڕۆژنامەنووسێکی سەربەخۆی بەئەزموونی ھەرێمی کوردستانە. ئاسۆس ھەردی ئەندامی دامەزرێنەری یەکەم و دووەم ڕۆژنامەی سەربەخۆی کوردیە ڕۆژنامەی ھاوڵاتی لە ساڵی ٢٠٠٠ و ھەروەھا ڕۆژنامەی ئاوێنە لەساڵی ٢٠٠٥. 

كونسوڵخانه‌ی‌ گشتی‌ ئه‌مریكا ده‌شنوسێت: ئاسۆس لە پڕۆگرامێکی سەردانیکەرانی سەرکردەی عێراق (IVLP) لە ساڵی ٢٠١٠ بەشداری کرد، ناوی پڕۆگرامەکە بریتیبوو لە "ھۆشیاری میدیایی". ئاسۆس پێمان دەڵێت، "پێش بەشداریکردن لەم پڕۆگرامە، زانیاری گشتیم ھەبوو لەسەر کاریگەری میدیا لە سەر کۆمەڵگا، بەڵام سیمینار و وۆرکشۆپ و گفتوگۆکانی پڕۆگرامەکە ئەوەندە جێی سەرنج و قوڵ و کاریگەربوون کە وای لێکردم ئاواتی ئەوەم لا دروست ببێت سەنتەرێک لەسەر ھۆشیاری میدیایی دابمەزرێنم لە کوردستان و بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە خولی ڕاھێنان و وۆرکشۆپ و کۆنفرانسم لە چەند ووڵاتێکی جیاواز کردووە، بەڵام ئەمەی ئەم پڕۆگرامی (IVLP)ە جیاواز بوو".