میترۆ، وێستگه نیوز
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "به مه‌به‌ستی رێگریكردن له گزیكردن له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله كۆتاییه‌كان، خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت راده‌گرێت".
سایتی ره‌سمی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه بڵاویكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20-5-2018 له دیوانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی ئازاد عومه‌ر مو‌سا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان و ئومێد محمد ساڵح وته‌بێژی وه‌زاره‌ت و نوێنه‌رانی گشت كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت (مۆبایل – وایه‌رلێس – فایبه‌ر ئۆپتیك) و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ، به مه‌به‌ستی رێگریكردن له گزیكردن له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله كۆتاییه‌كان بڕیاردرا له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵی ئینته‌رنێت رابگیرێت .
ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و په‌روه‌رده بۆ خولی یه‌كه‌م له رۆژی 27-5-2018 و بۆ خولی دووه‌میش له 11-9-2018 وه له كاتژمێر 8 ی به‌یانی بۆ 11 ی به‌ر له نیوه‌ڕۆ رابگیرێن.