میترۆ، وێستگه نیوز
یه‌كه‌م رۆژی پێشانگه‌ی فۆتۆگرافی (ئه‌وه‌ی له كامه‌ران به‌جێماوه) له مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به به‌شداری ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیان به‌ڕێوه‌چوو.
له ساڵیادی دامه‌زراندنی ئاژانسی مێترۆگرافی، پیشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به كاره‌كانی كامه‌ران نه‌جم، دامه‌زرێنه‌ری ئاژانسی مێترۆگرافی له شاری سلێمانی كرایه‌وه.
له پێشانگه‌كه‌دا كه هه‌ندێك له‌و كاره فۆتۆگرافییانه‌ی كامه‌ران نه‌جم نمایشكرا كه له ماوه‌ی 11 ساڵی كاركردنیدا وه‌كو فۆتۆگرافه‌ری رۆژنامه‌وانی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ی فۆتۆی تاك و چیرۆكی وێنه‌یی رووماڵی كردووه.
پیشانگه‌كه ئه‌مڕۆش یه‌كشه‌ممه له مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی له سه‌عات 5 بۆ 7ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
كامه‌ران نه‌جم، له‌كاتی هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ عیراق (2003) ده‌ستی به كاری فۆتۆگرافی كردووه و سه‌ره‌تای كاره‌كانی ده‌رباره‌ی ئه‌و توندوتیژییانه بون كه دواتر رویاندا و بووه هۆی وێرانكردنی وڵات.
كامه‌ران كه له ساڵی 1987 له كه‌ركوك له‌دایك بووه، رازی نه‌بوو به‌وه‌ی عیراق به ته‌نها وه‌ك ناوچه‌یه‌كی پڕ توندوتیژی پیشدان بدات. ئه‌و ده‌یویست رویه‌كی جیاوازتر پیشانی جیهان بدات، هه‌ر بۆیه ده‌ستیكرد به دۆكیومێنتكردنی ژیانی رۆژانه له سه‌رتاسه‌ری وڵات، له زنجیره‌چیاكانی قه‌ندیله‌وه، كه هاوسنوره له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران، تا به‌نده‌ری به‌سره كه به ڕووی كه‌نداوی فارس‌دا ده‌كرێته‌وه.
حه‌ز و توانای كامه‌ران بۆ بواری فۆتۆگرافی وایكرد چه‌ندین خه‌ڵات بباته‌وه و كاره‌كانیشی له گه‌له‌ری و مۆزه‌خانه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا نمایش بكرێن.
"ئه‌وه‌ی له كامه‌ران به‌جێماوه” پێكدێت له 30 فۆتۆی كامه‌ران كه هه‌وڵه جیاواز و مرۆڤانه‌كانی ده‌رده‌خات له بواره‌كه‌دا: سۆفییه‌ك له نزیك پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت، خێزانێكی خه‌مبار، شوێنه‌وا‌ری مێژوویی، منداڵان له كاتی یاریكردن له‌سه‌ر شه‌قام.
له 12ی حوزه‌یرانی 2014دا و له كاتی تۆماركردنی ساته‌كانی شه‌ڕ و پێكدادانی پێشمه‌رگه و داعش له نزیك گوندی مه‌لا عه‌بدوڵای سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك، كامه‌ران برینداركراو و دواتر رفێندرا‌و تا ئێستاش بێسه‌روشوێنه.