میترۆ، سلێمانی
له‌كاتی گه‌یشتنی برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌مه‌به‌ستی كۆبووه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی كرد‌و له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نه نارازییه‌كه كۆبۆوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی گرده‌كه‌وه رێگری له رۆژنامه‌نووسان كرا‌و رێگه‌یان نه‌دا روماڵی كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن.
محمه‌د جه‌لال وێنه‌گری ئاژانسی ئه‌نادۆڵ به میترۆی وت: له‌كاتی گه‌یشتنی برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گردی زه‌رگه‌ته له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی گرده‌كه‌وه رێگه‌مان نه‌درا روماڵی گه‌یشتنی و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بكه‌ین پێیان وتین له‌سه‌رو خۆمانه‌وه فه‌رمانمان پێكراوه رێگه نه‌ده‌ین ئێوه بچنه ژوره‌وه.
ئه‌و وتی" زیاتر له 13 ده‌زگای راگه‌یاندن له‌ده‌ره‌وه‌ی گرده‌گه‌ی زه‌رگه‌ته‌ن و ناهێڵن ته‌نانه‌ت بچینه ژێر سێبه‌ری دارێكیشه‌وه".
محمه‌د جه‌لال ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، جیاوازی له به‌ینی راگه‌یاندنه‌كاندا كراوه هه‌ریه‌ك له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی (كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، هاوپه‌یمانی، گۆڕان) له ژوره‌وه روماڵی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.