میترۆ و گۆڤاری‌ ژن پرسەو سەرەخۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ خەلەف زێباری ده‌كه‌ن
PM:12:51:29/05/2018


میترۆ، الهام خالد 
سه‌نته‌ری‌ میترۆ و گۆڤاری‌ ژن پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆیان له‌ بنه‌ماڵه‌ و خێزانی‌ رۆژنامه‌نووس خەلەف زێباری ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن، خه‌ڵه‌ف زێباری‌ یه‌كێكبوو له‌ رۆژنامه‌نووسه‌ درێرین و چالاكه‌كان به‌داخه‌وه‌ كه‌ هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی‌ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ دێرینه‌مان بیست پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆمان له‌ چیمەن  زێباری  ھاوسەری كۆچكردوو ده‌كه‌ین. 

خەلەف زێباری لە 12-ی ئاداری 1948 لە گوندی بانێ-ی ناوچەی زێبار لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە گوندی نپاخ تەواوکردووە و ناوندی و ئامادەییشی لە ئاکرێ تەواو کردووە. لە ساڵی 1970 لە زانکۆی موسڵ بەشی راگەیاندن خوێندوویەتی و دواتر دەبێتە بێژەر لە دەنگی کوردستانی عێراق.

خەلەف زێباری لە ساڵی 1975 ئاوارەی ئێران دەبێت و دوای دووساڵ دەچێتە ئەمریکا و لەساڵی 1992 دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی رادیۆی دەنگی ئەمریکا بەشی زمانی کوردی.

خەلەف زێباری لە شەوی 24-5-2018 لە وڵاتی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

 هەرچەندە ئەو نووسەر و رۆژنامەڤانە لە دەرەوەی کوردستان کۆچی دوایی کرد بەڵام کەسوکار و ناسراوەکانی لە کوردستان و لە ئاکرێ و دەورووبەری بەشداریی پرسەکەیان کردووە.