‌دارێك دوو رۆژنامه‌نوسی كوشت
PM:05:54:29/05/2018


میترۆ، وێستگه‌ نیوز 

له‌كاتی روماڵكردنی ئه‌و روداوانه‌ی كه‌ به‌هۆی زریانێك كه‌وته‌وه‌، دوو رۆژنامه‌نوسی ئه‌مریكایی له‌ ولایه‌تی نۆرس كارۆلینا گیانیان له‌ده‌ستدا.

دوو رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ كاریان بۆ ته‌له‌فزیۆنی WYFFی ئه‌مریكا كردوه‌ و ئاشكرایكردوه‌ كه‌ به‌هۆی كه‌وتنی دارێكی گه‌وره‌ به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌یاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ده‌شڵێت یه‌كێك له‌ودوانه‌ بێژه‌ر بووه‌ به‌ناوی مایك مه‌گۆرمیك و ئه‌وی دیكه‌ش وێنه‌گر و رۆژنامه‌نوس بووه‌ به‌ناوی ئارۆن سمیڵته‌رز.

جێفری تینانت، فه‌رمانده‌ی یه‌گه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ناوچه‌ری تریۆن به‌ كه‌ناڵه‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌كاتی زریانه‌كه‌دا بێژه‌ره‌كه‌ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كردوه‌، به‌ڵام دوای چه‌ند خوله‌كێك ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی روداوێك رویداوه‌، كه‌ چوه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ش بینیویه‌تی ئه‌مه‌ ئه‌و دوو پیاوه‌ن گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ كه‌مێك له‌وه‌به‌ر چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا كردوه‌.

 به‌رپرسه‌كه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ ده‌ڵێت: "به‌ مردنیان نیگه‌ران بووم، چونكه‌ پێش 10 خوله‌ك قسه‌یان له‌گه‌ڵ كرد و پێیان وتم ئاگاداری خۆتان بن و سه‌لامه‌ت بن ئێمه‌ش به‌وانمان وت هیوای سه‌لامه‌تیتان بۆ ده‌خوازین".

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ ئاوێكی زۆر چوه‌ته‌ژێر خاكی ناوچه‌كه‌ و وایكردوه‌ دارێكی گه‌وره‌ كه‌ ئه‌ستورییه‌كه‌ی یه‌ك مه‌تر بووه‌ له‌سه‌ر رێگه‌ی خێرا كه‌وتوه‌ به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌یاندا.

مه‌گۆرمیك-ی بێژه‌ر ساڵی 2007 په‌یوه‌ندیی به‌كه‌ناڵه‌كه‌وه‌ كردوه‌ و سمیڵته‌رز-ی وێنه‌گریش له‌ مانگی شوباتی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌كار بووه‌ و هه‌ردووكیشیان له‌دایكبوی ساڵی 1982ن.