میترۆ، SNN
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، سیستمی نوێی په‌خشی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و داواش له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات به‌بڕیارێك ئه‌و سیستمه ڕابگرێت، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "ناكرێت بۆ ته‌ماشاكردنی كه‌ناڵه‌كانیش، پاره له‌هاوڵاتیان وه‌ربگرێت".
دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆده‌بێته‌وه‌و یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر ئامێری په‌خشی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان، كه بڕیاره له‌شاره‌كانی هه‌رێمدا كاری پێبكرێت.
عه‌لی ڕه‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، به SNNی ڕاگه‌یاند: ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر په‌خشی كه‌ناڵه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ڕۆشنبیری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه ئاماده‌كراوه، له‌كۆبونه‌وه‌شماندا بڕیارێك له‌سه‌ر په‌خشی كه‌ناڵه‌كان ده‌رده‌كه‌ین و بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌رزده‌كه‌ینه‌وه، تا ئه‌و سیستمه ڕابگرێت، چونكه هه‌وڵی زۆرمان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و ڕۆشنبیری دا‌و بێ سود بوو، نه‌یانتوانی كۆنترۆڵی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.
وتیشی:" ساڵی ڕابردوو په‌خشی كه‌ناڵه‌كانمان له‌ڕێگه‌ی ئامێری نوێ و كۆمپانیای تایبه‌ته‌وه ڕاگرت، ئه‌مساڵیش هه‌وڵه‌كه‌یان بۆئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستپێكردۆته‌وه، ده‌بێت سیستمه كۆنه‌كه كاربكاته‌وه‌و له‌بری كۆمپانیایه‌كیش، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای تر بهێندرێت".
سه‌باره‌ت به‌بڕیاره‌كه‌شیان، عه‌لی ڕه‌شید وتی:" ئه‌و پرۆژه‌یه قورساییه‌كی زیاده‌یه له‌سه‌ر شانی هاوڵاتیان، ئه‌گه‌ر باری دارایی-ش باش بێت، ناكرێ هاوڵاتیان بۆ ته‌ماشاكردنی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فیزۆن هاوبه‌شێوه‌ی مۆبایل و ئاو‌و كاره‌باو كۆمه‌ڵێك كاری تر پاره بده‌ن، له‌كاتێكدا كه‌ناڵه لۆكاڵییه وه‌رزشیییه‌كان بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌و ده‌بێت سیستمه كۆنه‌كه بهێندرێته‌وه‌و نابێت لێیان بكرێت به‌پاره".