فەیسبووك یەکێك لە دیارترین تایبەتمەندییەکانی لادەبات




میترۆ، NRT
کۆمپانیای فەیسبووك ئاشکرایکردووە کە تایبەتمەندی ترێندینگ لادەبات لە لاپەڕەی بەکارهێنەرانیدا، کە تایبەتمەندییەکە ئەو هەواڵانە کۆدەکاتەوە کە زۆرترین بینەریان هەیە و بڵاوکراونەتەوە.

بڕیاردان لەسەر لابردنی ئەم تایبەتمەندییەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە فەیسبووك لەم ساڵدا تووشی کێشەی جۆراوجۆر بووە بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست تێیدا.

کۆمپانیاکە ڕێگەی جیاواز تاقیدەکاتەوە بۆ نیشاندانی هەواڵەکان، بەشێکیان بۆ هەواڵی بەپەلە دەبێت، بەشێکی دیکەیان بەناوی "تودەی ئین" دەبێت کە تایبەت دەبێت بە هەواڵی ناوخۆیی.

لە ساڵانی ڕابردووشدا فەیسبووك چەند جارێك گۆڕانکاری لە بەشی بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانیدا کردووە، بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر تاکڕەوییەك لە بیرکردنەوەی سیاسی و فیکری تێیدا.

فەیسبوک لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٤دا لەلایەن مارک زوکەربێرگ و بە هاوکاری ھاوڕێکانی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دامەزرا، لە ئێستادا فەیسبوک نزیکەی ٢.١٩ ملیار بەکارهێنەری هەیە لە سەرتاسەری جیهاندا.





PM:03:15:02/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌