ڕێگری لە تیمی ئێن ئاڕ تی دەکرێت رووماڵی هاتنی سوپای تورکیا بۆ گوندی بەرمیزە بکات





میترۆ، NRT
ڕێگری لە تیمی ئێن ئاڕ تی و چەند کەناڵێکی‌ تر دەکرێت رووماڵی هاتنی سوپای تورکیا بۆ گوندەکانی بەرمیزە لە ناحیەی برادۆست بکات.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی  ڕایگەیاند، وەک تیمی ئێن ئاڕ تی ویستویانە بۆ رووماڵی هاتنی سوپای تورکیا بۆ گوندەکانی بەرمیزە و برادۆست سەردانی ناوچەکە بکەن، بەڵام لەلایەن بازگەی ئاسایشی ناحیەی سیدەکان ڕێگریان لێکراوە.

هاوکات ڕێگە بە هەریەکە لە کەناڵەکانی پەیام و سپێدە و کەی ئێن ئێن  و خەندان نەدراوە سەردانی ناوچەکە بکەن.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، ئێوارەی دوێنێ چەند سەربازێکی‌ سوپای تورکیا چوونەتە ناو گوندی بەرمیزە و نانی ئێوارەیان لەگەڵ گوندنشینان خواردووە و پێیان ڕاگەیاندوون ئەوان کێشەیان لەگەڵ دانیشتوانی ناوچەکە نیە و تەنها ڕووبەڕووی پەکەکە دەبنەوە.






PM:03:33:02/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌