كتێبی‌ مانشێتە مەزنەكان بڵاوكرایه‌وه‌




میترۆ، الهام خالد 

به‌یانی‌ ئه‌مرۆ 2ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2018، له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ به‌شداری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ و رۆژنامه‌نووسانی‌ سلێمانی‌، له‌هۆڵی (بەهرۆز رەحیم) لەناوبەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی‌ سلێمانی‌، لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، دوا به‌رهه‌می‌ كتبێبی‌ به‌ناونیشانی‌ مانشێتە مەزنەكان بڵاوكرده‌وه‌. 


كتێبی مانشێتە مەزنەكان لە دووتوێی 244 لاپەڕەی قەبارە گەورەدایه‌، ئه‌م كتێبه‌ لەلایه‌ن  رۆژنامەنووس ستران عەبدوڵا ئاماده‌كراوه‌ و وەك ئەلبومێك  روداوەكانی جیهانی تێدا تۆمار كراوە، . ئەم ئەلبومە خوێندنەوەیەكی تێرو تەسەلە بۆ دنیای رۆژنامەوانی لە عیراق و ناوچەكەو جیهان، كتێبی‌ مانشێته‌ مه‌زنه‌كان بە یەكێك لەباشترین سەرچاوەكان دادەنرێت بۆ توێژینەوەو لێكۆڵینەوە لە میدیای كاغەز..



PM:06:36:02/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌