میترۆ، الهام خالد
ماوه‌ی پێنج رۆژه به‌شی سۆرانی ئاژانسی رۆژنیوز هاككراوه و سه‌رنوسه‌ری ئه‌و ئاژانسه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئێستادا سه‌رقاڵی سایتێكی نوێین و به‌وه‌رزێكی نوێوه ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه.
شنه فایه‌ق سه‌رنوسه‌ری ئاژانسی رۆژنیوز به‌میترۆی راگه‌یاند، له 29ی مانگ له‌لایه‌ن لایه‌نێكی نه‌ناسراو هه‌ر چوار به‌شی زمانی توركی، كرمانجی، عه‌ره‌بی، سورانی، هاككرا.
ووتی: له‌دوای هاككردنه‌كه له به‌شی سۆرانی به‌زمانی توركی نوسرابوو " ڕێگه نادرێت سه‌گه‌كه‌كان به‌ئاسانی بپه‌ڕنه‌وه ئه‌وه‌ی خیانه‌ت له ده‌وڵه‌تی تورك بكات وای به‌سه‌ر دێنین".
سه‌رنوسه‌ری ئاژانسی رۆژنیوز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، له ئێستادا هه‌رسێ به‌شی عه‌ره‌بی و توركی و كرمانجی- مان وه‌رگرتوه‌ته‌وه و ته‌نها به‌شی سۆرانیه‌كه ماوه.
ئاشكراشیكرد: له ئێستاد سه‌رقاڵی سایتێكی نوێین و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌وه‌رزێكی نوێیه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه.