ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولبَر له‌سه‌ر كێشەی بەنزین‌و كەناڵە ناوخۆییەكان كۆده‌بێته‌وه‌





میترۆ، ئاوێنه‌ 
بۆگفتوگۆكردن لەسەر گرانبونی بەنزین‌و كێشەی كەناڵە ناوخۆییەكان، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆدەبێتەوە، چاوەروانیش دەكرێت هەر ئەمرۆ ئەنجومەنەكە پەیرەوی ناوخۆی شارەوانیەكان بخاتە بەرباس.

ئەمرۆ دوشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەكۆبونەوەدایە بۆ قسەكردن لەسەر كێشەی كەناڵە ناوخۆییەكان‌و بەرزبونەوەی نرخی بەنزین‌و سوتەمەنی‌و لەلایەن هەردو لیژنەی سامانە سروشتیەكان‌و رۆشنبیریشەوە راپۆرتی تایبەت پێشكەشكراوە.

بەرزبونەوەی نرخی بەنزین‌و كێشەی كەناڵە ناوخۆییەكان نیگەرانی لای بەشێكی زۆری هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دروستكردوە‌و پێیان وایە هێشتنەوەی نرخی بەنزین بەم شێوەیەی ئێستا لەپێناو بەرژەوەندی حزبەكاندایە‌و زەرەرمەندی یەكەمیش تێیدا هاوڵاتیانن.


PM:02:01:04/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌