میترۆ، ئاوێنه
پاش 12 ساڵ به‌رده‌وام بون‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی 927 ژماره‌ی 20 لاپه‌ڕه‌یی، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه رۆژنامه‌ی ئاوێنه ناتوانێت به‌رده‌وام بێت‌و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راده‌گیرێت.
سایتی رۆژنامه‌ی ئاوێنه بڵاوی كردۆته‌وه، له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا كه ئاوێنه به‌قه‌یرانێكی سه‌ختی داراییدا تێپه‌ڕیوه، چه‌ندان پێشنیاری هاوكاری كردن‌و پێدانی پاره‌ی زۆری به‌شێوه‌ی ژێر به‌ژێر‌و شاراوه ره‌تكردوه‌ته‌وه‌و راگرتنی رۆژنامه‌كه‌ی له‌ته‌سلیم كردنی به‌لایه‌ن‌و به‌رپرسانی سیاسی پێباشتر بوه.
ئاوێنه وه‌ك میدیایه‌كی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ نه‌یویستوه زمانحاڵی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌رمایه‌و بازرگانی بێت‌و له‌چاویلكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌وه له‌روداوه‌كان بڕوانێ‌و به‌پێی خواستی ئه‌وان روماڵیان بكات.
له‌ئه‌مڕۆوه ئاوێنه به‌پێی گرێبه‌ستێك كه له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ولێر ئه‌نجامیداوه، 8 ژماره‌ی 8 لاپه‌ڕه‌یی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق‌و كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه.
له‌كاتێكیشدا كه رۆژنامه‌ی ئاوێنه راده‌گیرێت، ماڵپه‌ڕی ئاوێنه به‌رده‌وام ده‌بێ‌و هه‌وڵده‌دات له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌دیزاینێكی نوێ‌و به‌شێوازی كاركردنێكی نوێوه، به‌رهه‌مه‌كانی پێشكه‌ش بكات.