بڕیارێک لەبارەی کەناڵە ناوخۆییەکانەوە دەدرێت




ميترؤ، SNN
وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بەکەناڵە ناوخۆییەکان ڕونکردنەوە دەدات و بەڕێوەبەری چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەو وەزارەتەش ڕایدەگەیەنێت، "بۆ کەناڵە ناوخۆییەکان گرێبەستمان لەگەڵ ھیچ کۆمپانیایەک نەکردوە، ئەو نرخەش کە دانراوە بەزۆری دەزانین و ھەوڵدەدەین بۆ ئەوەی کەمترین نرخ لەھاوڵاتیان وەربگیرێت".

محەمەد گەردی بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری ھەولێر ئاشکرایکرد، "ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ ھیچ کۆمپانیایەک نییە، ئەو نرخەشمان پێ زۆرە کە ئێستا ھەر ئامێرێک بە٣٩ ھەزار دەفرۆشرێت، دەمانەوێت بەھەرزانترین نرخ ئامێرەکان بەھاوڵاتیان بفرۆشرێت، بەڵام  بازاڕی ئازادە".

وتیشی:"گرێبەست دەبێت لەڕێگەی دەرکردنی ڕێنمایی و یاساوە بێت، ئێمەش بۆ کەناڵە ناوخۆییەکان ھیچ گرێبەستێکمان نەکردوە، ھەوڵیشدەدەین بۆ ئەوەی کەمترین نرخ لەھاوڵاتیان وەربگیرێت".

بەڕێوەبەرە گشتیەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیریی تەئکیدیکردەوە، دوو کۆمپانیا ئامێری کەناڵە ناوخۆییەکان دەفرۆشن، "ئێمەش داوادەکەین ھاوڵاتیان بچن ئەو ئامێرە بکڕن کە بەھەرزانتر دەیفرۆشێت و پێویستی بەکارت نییە".


AM:11:08:05/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌