"هاوڵاتیان ئازادن ئامێری كام كۆمپانیای پەخشی ناوخۆیی كەناڵەكان دەكرن"




میترۆ، ئاوێنه‌
لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا موحەمەد گەردی، بەرێوەبەری چاپ‌و بڵاوكردنەوەی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند گرێبەستیان لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەك نەكردووە بۆ فرۆشتی ئامێری پەخشی كەناڵە ناوخۆیەكان، ئەو وتی ” هاوڵاتیان ئازادن ئامێری كام كۆمپانیای پەخشی ناوخۆیی كەناڵەكان دەكرن”


 هەرلەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا بەرێوەبەری چاپ‌و بڵاوكردنەوە رایگەیاند هاوڵاتیش ئازادە ئامێری كام كۆمپانیایە بەكاردەهێنێت، كە لەبواری پەخشكردنی كەناڵە ناوخۆییەكان كار دەكەن، ئەو وتی ” گرێبەستمان لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەك نەكردوە بۆ فرۆشتی ئامێری پەخشی كەناڵە ناوخۆیەكان، هاوڵاتیش ئازادە ئامێری كام كۆمپانیایە بەكاردەهێنێت”. راشیدەگەیەنێت پێشتر نرخی ئامێرێكی پەخشی كەناڵەكان بە 90 هەزار دینار بوە و ئێستا كراوە بە 39 هەزار‌و داوای كەمكردنەوەی ئەو نرخەش دەكەن.

داواش لەكۆمپانیاكان دەكت رەچاوی گوزەرانی هاوڵاتیالنی كوردستان بكات ئەیویش بە دابەزاندنی نرخەكەی.


PM:03:35:05/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌