میترۆ، هاوڵاتی
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رۆژنامه‌نووس مسته‌فا سدیق دوای دوانزه رۆژ له ده‌ستگیرکردنی، له‌لایه‌ن دادگای دهۆکه‌وه به که‌فاله‌ت ئازاد کرا.
خه‌تاب عومه‌ر، پارێزه‌ری مسته‌فا سدیق به‌رۆژنامه‌نوسانی، راگه‌یاند: دادگا بڕیاریداوه به که‌فاله‌ت ئه‌و چالاکوانه ئازادبکات و دوای ته‌واوبوونی هه‌ندێک ڕێکاری یاسایی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌یه‌کی، ناوبراو ئازاد ده‌کرێت.
ئه‌و پارێزه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، که حه‌وت ئه‌ندامی تۆڕی پارێزه‌رانی خۆبه‌خۆشی دهۆک، پارێزگاری له دۆسیه‌ی مسته‌فا بامه‌ڕنی ده‌که‌ن.
مسته‌فا سدیق له دایکبووی ساڵی 1979یه‌و خاوه‌نی 6 منداڵه و نیشته‌جێی شاری دهۆک-ه، شه‌وی 26ی مانگی رابردوو له ناو بازاڕی شاری دهۆک مسته‌فا سدیق، چالاکوان و رۆژنامه‌نووس به‌هۆی کردنه‌وه‌ی لایڤێکه‌وه له فه‌یسبووکی تایبه‌تی خۆی له‌ناو بازاڕی شاری دهۆک "فڕێندرا".