میترۆ، NRT
وەزارەتی ڕۆشنبیری بڕیاریداوە سبەی کەناڵی سروشت کە خاوەنەکەی مەلا مەزهەرە بە تۆمەتی سوکایەتی بە ژن دابخرێت.
محەمەد گەردی بەڕێوبەری چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، وەزارەتەکەیان چاوەڕوانی داواکاری گشتی ناکات یان کەسێک سکاڵا بکات و بریاریداوە کەناڵی سروشت دابخات.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری داخستنیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە سوکایەتی بە ئافرەتان دەکات.
ئەمەش لە دوای ئەوە هات لە ماوەی ڕابردوودا مەلا مەزهەر لە وتارێکیدا بە چەند وشەیەک "سوکایەتی بە ئافرەتانی کورد " کرد و ئەمەش کاردانەوەی ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەوە.