لە سلێمانی سكاڵا لەسەر مەلا مەزهەر خوراسانی تۆمار دەكرێت



میترۆ، رادیۆ نه‌وا 
ژمارەیەك چالاكوان لە شاری سلێمانی و تاراوگە داواكاریەك دەخەنە بەردەم داواكاری گشتی شاری سلێمانی بەمەبەستی سزادانی مەلا مەزهەر خوراسانی، كە تۆمەتباركراوە بەوەی لەماوەی رابردودا لە چەند وتارێكدا "سوكایەتی بە ژنان" كردوە.

بەهار مونزر بە نوێنەرایەتی زیاتر لە 160 كەسایەتی هەرێمی كوردستان و تاراوگە لە پرێس كۆنفرانسێكدا لەبەردەم دادگای سلێمانی وتی "لەهەردوو دادگای هەولێر و سلێمانی سكاڵامان لەبەرانبەر سوكایەتیكردن بەژنانی كوردستان لەلایەن كەسێكەوە پێشكەشكرد، بەڵام بەپاساوی جیاجیا لێمان وەرنەگیرا، ناچار ئێمە بانگەوازمانكرد بۆ كۆكردنەوەی زۆرترین واژۆ".

وتیشی "پاڵپشت بەو ناو واژۆیانە، ئەمڕۆ سێشەممە 19-6-2018 داواكاریەكەمان بۆ دادگایكردنی ئەو كەسە و راگرتنی ئەو سوكایەتیە دەبەینە بەردەم داواكاری گشتی".

سەبارەت بە بونی هۆكاری سیاسی لەپشت وەرنەگرتنی ئەو سكاڵایەش، بەهار مونزر لەوەڵامی رادیۆی نەوادا وتی "ئێمە گومانمان نییە كە هۆكارێكی تر هەیە بۆ وەرنەگرتنی ئەو سكاڵایە".


PM:12:10:19/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌