میترۆ
به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌به‌شداری ژماریه‌ك له نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ، له صاڵۆنی كوردستانی نوێ دوچالاكی به‌ڕێوه‌چوو.
چالاكیه‌كان بریتی بوون له نمایشی پێشه‌نگایه‌كی فۆتۆگرافی له‌سه‌ر سروشتی هه‌ورامان كه له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ر محمه‌د عومه‌ر وێنه‌ی گیرابوو، وه ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵا كتێبێكی به‌ناوی (جەژنەكەی كۆكوڤیل - ئێمیل زۆلا) كه له ئه‌ڵمانیه‌وه وه‌ری گێڕاوه بۆ كوردی بڵاوی كرده‌وه.
ده‌رباره‌ی ئێمیل زۆلا:
ئه‌ده‌بی قه‌ڕه‌نسی، چ ئه‌ده‌بی كلاسیك و چ ئه‌ده‌بی مۆدێرنی، یه‌كێكه له ئه‌ده‌به پرشنگدار و جوان و پڕبایه‌خه‌كانی جیهان، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی سه‌دان كه‌ڵه‌نووسه‌ری مه‌زنی فه‌ڕه‌نسی، كه قه‌ڵه‌مه‌كانیان مایه‌ی رێزی نه‌ك ته‌نیا فه‌ره‌نسییه‌كان، بگره ته‌واوی جیهانی سه‌رسام كردووه، یه‌كێك له‌و قه‌ڵه‌مه جوانانه‌ی فه‌ڕه‌نسا، ئێمیل زۆلایه.
زۆلا به‌یه‌كێك له نووسه‌ره گه‌وره‌كانی فه‌ڕه‌نسا و جیهان داده‌نرێت، كاتێك باسی ئه‌ده‌بی كلاسیكی فه‌ره‌نسی و جیهانیش بكه‌ین، ناچارین چاوێك به به‌رهه‌می ئه‌م كه‌ڵه‌نووسه‌ره‌دا بخشێنین و ناتوانین ڕۆڵی له به‌هێزبوونی قوتابخانه ئه‌ده‌بییه‌كاندا ، به‌تایبه‌تی (رۆمانسی و ناتوریالیزم)ی‌دا فه‌رامۆش بكه‌ین. زۆلا سه‌ره‌تا یه‌كێك بووه له نووسه‌ره رۆمانسییه‌كانی فه‌ره‌نسا، پاشان به‌تایبه‌تی پاش كامڵبوونی له ڕووی ئه‌ده‌بی و فكرییه‌وه، ده‌بێت مامۆستا و ئوستاازی قۆتابخانه‌ی (ناتوریالیزمی ئه‌ده‌بی)، هه‌ر خۆشی میترۆد و پره‌نسیپی ئه‌م قۆتابخانه‌یه‌ی داناوه.