میترۆ، الهام خالد
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ 28ی حوزه‌یران، (مسته‌فا ساڵح) رۆژنامه‌نووس و چالاكوان له شاری دهۆك سه‌ردانی سه‌نته‌ری میترۆی كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ كۆبووه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، مسته‌فا ساڵح سوپاسی سه‌نته‌ری میترۆی كرد كه به‌رده‌وام له هه‌وڵدابوون بۆ ئازادكردنی ووتی: میترۆ به‌رده‌وام خه‌مخۆر و داكۆكیكاربووه له مافی رۆژنامه‌نووسان.
شەوی ڕابردوو لە بەرامبەر پاركی نەورۆز و لەناو بازاڕی شاری دهۆك، چالاكوانێك لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە ڕفێنرا و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە.
شەوی 26ی ئازار كاتژمێر ٩ی شەو لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە چالاكوان مستەفا ساڵح بامەرنی لە كافتریایەك لە بەرامبەر پاركی نەورۆزی شارەكە بە زۆر سواری ئۆتۆمبێل كراوە و ڕفێنراوە و تا ئێستا دیارنییە ئەو كەسانەی ڕفاندوویانە سەر بە چ لایەنێك بوون و بۆچی ئەویان ڕفاندووە و چارەنوسی نادیارە.
دەستگیركردنی ئەو چالاكوانەی دهۆك لەكاتێكدایە لە چەندە ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بە شێوەی ڕاستەوخۆ باسی لە گرانبوونی نرخی بەنزین و كێشەی هاوڵاتییانی سنورەكەی كرد.
مستەفا ساڵح بامەرنی لە ئەژمارەكەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك باسی لەوەش كردووە "لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرشی ناڕەوا دەكرێتە سەرم و دەیانەوێت ئەژمارەكەم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی دابخەن بەڵام من كۆڵنادەم و بەردەوامدەبم لە وتنی ڕاستی".
هاوكات سه‌نته‌ری میترۆ له به‌یاننامه‌یه‌كیدا داوای له لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی شاری دهۆك ده‌كرد كه چاره‌نووسی رۆژنامه‌نووس مسته‌فا ساڵح بامه‌رنی ئاشكرا بكات و سه‌لامه‌تی گیانیشی له ئه‌ستۆی ئه‌و هێزانه‌یه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ:
سه‌نته‌ری میترۆ داوا له لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی شاری دهۆك ده‌كات چاره‌نووسی رۆژنامه‌نووس مسته‌فا ساڵح بامه‌رنی ئاشكرا بكات و سه‌لامه‌تی گیانیشی له ئه‌ستۆی ئه‌و هێزانه‌یه.
سه‌نته‌ری میترۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئێواره‌یه‌كی دره‌نگی دوێنێ شه‌ممه هێزێكی مه‌ده‌نی له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی شاری دهۆك، ئاماده‌كاری پێشوی به‌رنامه‌ی پۆستی پێشمه‌رگه له كه‌ناڵی وار، مسته‌فا سالح بامه‌رنی په‌لكێشی ناو ئۆتۆمبێلێك ده‌كرێت و تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره.
مه‌تین سالح برای رۆژنامه‌نووسه‌كه به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند: پێش به‌ر بانگی رۆژی شه‌ممه چوار كه‌س كه به‌رگی مه‌ده‌نییان له‌به‌ر بووه براكه‌میان بردوه تا ئێستا چاره‌نوسی نادیاره وتی" براده‌ره‌كانی كه له‌گه‌ڵیدا بوون نه‌یزانیوه ئه‌و كه‌سانه كێ بوون".
جه‌ختیكردوه: "ئێمه‌ش نازانین كێن و چاره‌نووسی براكه‌شمان نازانین".
باسی له‌وه‌شكرد كه براكه‌ی "به‌رنامه‌ی پۆستی پێشمه‌رگه‌ی هه‌بوو له ته‌له‌فزێۆنی وار تیڤی".
چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكی شاری دهۆك بۆ میترۆ باسیان له‌وه‌كرد كه مسته‌فا بامه‌رنی سه‌رباری ئه‌وه‌ی وه‌ك رۆژنامه‌نوسێكی سه‌ربه‌خۆ كاری كردوه، له فیس بوك زۆر چالاك بوه‌و و ره‌خنه‌ی توندی له ده‌سه‌لاَت گرتوه جه‌خیتان كردوه " دورنییه ئه‌و روداوه په‌یوه‌ندی به راوبۆچونه‌كه‌انییه‌وه هه‌بێت".
سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت تا ئێستا خێزانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه نازانن له‌لایه‌ن چ هێزێك و به پێی چ ماده‌یه‌كی یاسایی كوره‌كه‌یان ده‌سبه‌سه‌ره."داوا له لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی شاری دهۆك ده‌كه‌ین ده‌سبه‌جێ چاره‌نووسی رۆژنامه‌نووس مسته‌فا ساڵح بامه‌رنی ئاشكرا بكات و سه‌لامه‌تی گیانیشی له ئه‌ستۆی ئه‌و هێزانه‌یه".
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ناوه‌راستی ئابی ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نووس و پارێزه‌ر، دامه‌زراوه، مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه.
تا كۆتایی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوه.
له ته‌موزی ساڵی 2010 له كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر ئه‌ندامانی بۆردی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران. له‌سه‌ره‌تای 2015 و 2017 هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن كراوه.
میترۆ حه‌وت راپۆرتی سالاَنه‌ی سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئازادی میدیا له هه‌رێمی كوردستان بلاَوكردۆته‌وه.
په‌یوه‌ندی به سه‌نته‌ری میترۆ
بۆ زمانی كوردی: 07700004147
بۆ زمانی عه‌ره‌بی : 07701528887