بڕیاره سبه‌ینێ، كاتژمێر (5) ى سه‌ر له ئێواره‌ى رۆژى دووشممه له هۆڵى قاوه‌خانه‌ى كلتورى له شارى سلێمانى، رێوره‌سمى شه‌شه‌مین ساڵیادى شه‌هیدى قه‌ڵه‌م سۆرانى مامه حه‌مه به‌ڕێوه بچێت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا وه‌ك نه‌ریتێكى سالاَنه له‌لایه‌ن گۆڤارى لڤین به‌سه‌رپه‌رشتى خانه‌واده‌كه‌ى شه‌شه‌مین خه‌لاَتى شه‌هیدى قه‌ڵه‌م سۆارانى مامه حه‌مه بۆ ئازادى راده‌ربڕین ببه‌خشرێت.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د میره سه‌رنوسه‌رى گۆڤارى لڤین به سایتى لڤین پرێسى راگه‌یاند" مه‌راسیمه‌كه به ئاماده‌بونى كه‌سوكار و هاوڕىَ و دۆستانى شه‌هید سوران و رۆژنامه‌نوس و هاوپیشه‌كانى و سه‌رجه‌م رۆشنبیران و ئازادیخوازان ده‌بێت و لێره‌شه‌وه بانگهێشتى كراوه بۆ سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسان و چالاكوان و ئازادیخوازانى كوردستان ده‌نێرین كه به‌شدارى ئه‌و ساڵیاده بكه‌ن"
هه‌روه‌ها وتیشى " هه‌رچه‌نده شه‌ش ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر تیرۆرى شه‌هید سۆراندا به‌لاَم تا ئێستا ده‌سه‌لاَتى سیاسى جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نییه كه كه بكوژه‌كانى شه‌هید سۆران بدۆزێته‌وه و بۆ راى گشتى ئاشكرا بكات.
بڕیاره هه‌ر سبه‌ینێ سه‌ر له‌به‌ریانى پێش ده‌ستپێكردنى مه‌راسیمه‌كه له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌ى و گۆڤارى لڤین و هاوڕێیانى شه‌هیده‌وه مه‌راسیمێكى فاتیحا خوێندن له‌سه‌ر مه‌زارى شه‌هید سۆران له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه بچێت.