میترۆ، سلێمانی
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه خه‌لاَتی سۆرانی مامه حه‌مه بۆ ئازادی رۆژنامه‌نوسی به‌خشرایه رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ‌و رۆژنامه‌نوسان كاوه گه‌رمیانی و كامه‌ران نه‌جم.
ره‌حمان غه‌ریب له‌و مه‌راسیمه‌دا رایگه‌یاند به‌خشینی ئه‌و خه‌لاَته ئه‌ركمان قورس‌تر ده‌كات به تایبه‌تیش به‌ناوی رۆژنامه‌نوسێكی تیرۆركراوه‌و بكوژانی به ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاری سه‌نته‌ری میترۆیه له‌و مه‌راسیمه‌دا
پاش شه‌ش ساڵ جارێكی تر كۆده‌بینه‌وه، بۆ هه‌مان داخوازی و هه‌مان پرسیار، كێ سۆرانی تیرۆر كرد؟. پیشتریش له كاره‌ساتی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت و كاوه‌ی هاوكارمان هه‌مان پرسیارمان كرد، بۆ بكوژان سزا نه‌دراون؟ بۆچی یاسا هێزی ئه‌وه‌ی نییه بگاته ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانانه؟.
كاتێك رژیمی سه‌دام گۆڕبه‌گۆڕ كرا، وامان زانی كۆتایهات به سه‌رده‌مه تاریكه‌كانی تیرۆر‌و وونكردنی خه‌ڵكی بوێر. به‌لاَم چه‌ندین ده‌یه له ئه‌زمونی تاڵی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَتی خۆماڵی بۆمان رونبۆته‌وه كه له له‌ژێر كاریگه‌ری چ وه‌همیكدا ژیاوین.
ئێمه ویستمان به راپه‌ڕین ماڵئاوایی له‌و وه‌همه بكه‌ین، به‌لاَم ئه‌و وه‌همه ، وه‌همی سه‌روه‌ربوونی یاسا جارێ یه‌خه‌مان به‌رنادات.
ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانانه له پێشوتری جیا ده‌كاته‌وه، زه‌مه‌ن و سه‌رده‌می ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یه، سه‌رده‌مێك كه دروشمه‌كانی ئازادی و سه‌روه‌ری یاسا دونیاكه‌مانی ته‌نیوه. به‌لاَم كه ده‌گه‌نه سه‌ر لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كان به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوس، یان تاوانه‌كان له دژی بلاَوكردنه‌وه و راده‌ربڕین، مایه‌پوچی ئه‌و دروشمانه زۆر به زه‌قی ده‌رده‌كه‌ون. ئاخر له ولاَتی ئێمه‌دا هێز سه‌روه‌ره نه‌ك یاسا.
سۆران له تۆڵه‌ی خوێن تیرۆر نه‌كرا. سه‌رده‌شت له روداوی هاتوچۆدا گیانی له‌ده‌ست نه‌دا. كاوه‌ی هاوڕێمان نه‌بوو به ژێر داروپه‌رودی بومه‌له‌رزه. ئه‌مان قوربانی ده‌ستی هێزێكن له‌ناو پارته سیاسییه‌كان، كه له به‌ره‌به‌یانی راپه‌ڕینه‌وه تا ئه‌مڕۆ ده‌یانوێت پاشه‌كشه به خه‌ونه‌كانمان بۆ ئازادی بكه‌ن و به‌ده‌وامیش شۆڕه‌سواری قورتاربونن له سزا.
ئێمه له سه‌نته‌ری میترۆ روداوی شه‌هیكردنی سۆرانی مامه حه‌مه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆوو ترسناكی ده‌زانین بۆ سه‌ر رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ بانگه‌وازی ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ری جیبه‌جێكردن و یاسادانان ده‌كه‌ین، سه‌رله‌نوێ لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ و بڕیاری سه‌ربه‌خۆیان له‌باره‌وه بدرێته‌وه. مافیش بۆ خاوه‌ن ماف بگه‌ڕێته‌وه.
رووداوه‌كانی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس، له‌سه‌ر نوسین و راده‌ربڕین له ناویاندا به‌رپرسی نووسینگه‌ی كه‌ركوكی گۆڤاری لڤین (سۆران مامه حه‌مه)، له به‌رده‌م ماڵی خۆیاندا له گه‌ڕه‌كی (ره‌شید ئاوا)ی شاری كه‌ركوك، پاشانیش تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان كاوه گه‌رمیانی، بۆ كه‌سانێك كه په‌رۆشن بۆ ئاینده‌ی دیموكراسی و مافی ئینسان ته‌نها بۆنه‌یه‌ك نین بۆ فرمێسك رشتن و هاوخه‌می، به‌ڵكو ده‌رفه‌تی ده‌ربڕینی په‌یامێكی روون ئاشكرایه بۆ هێزی بكوژی ناو پارته سیاسییه‌كان: ناهێڵین تاوان به‌بێ سزا تێپه‌ڕێت. ناهێڵین خه‌ونی راپه‌ڕین له‌بارچێت. ئه‌وانه‌شی گره‌و له‌سه‌ر بیروه‌ری كورت خایه‌نی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، با باش بزانن: ناهێڵین وێنه‌ی سۆران و هاوڕێكانی و سه‌دان تاوانی تر، له یاده‌وه‌ری گشتیدا بسڕێته‌وه.