چالاکێکی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پێنجوێن کوژرا




میترۆ، هاوڵاتی

ئیقبال مورادی چالاکی سیاسی رۆژهەلاتی کوردستان کە هاوکات ئەندامی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوێکی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ بووە، شەوی رابردوو لە پێنجوێن بە گوللە کوژرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، کاتژمێر (١١)ی شەوی ڕابردوو (١٧ / ١٨ی تەمووزی ٢٠١٨)، تەرمی ئیقبال مورادی لە نزیک چەمی پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی دۆزراوەتەوە و ناسراوەتەوە کە جێگەی ٧ فیشەک بەسەر جەستەیەوە بووە.

پێشتر لە ٢٠٠٨ ئیقبال مورادی جارێکی دیکەش لە نزیک شاری پێنجوێن کرابووە ئامانج دوای برینداربوونی، لە نەخۆشخانە لە مردن ڕزگار کراوە.

ئیقباڵ مورادی، باوکی زانیار مورادی، بەندکراوی سیاسییە کە بە سێدارە سزا دراوە و هاوکات مامی لوقمان مورادییە کە ئەویش سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.


PM:02:37:18/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌