وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم: بڕیاری ڕاگرتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەوامە




میترۆ، NRT
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕاگرتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێم بەردەوامە و تا لەلایەن بەغداوە ئاگادار دەکرێنەوە.

ئومێد محەمەد بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت، تا ئێستاش ڕاگرتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق و هەرێم بەردەوامە و بۆ کردنەوەشی پێویستیان بە ئاگادارکردنەوەی بەغدایە.

ڕاشیگەیاند، ئەوان تەنیا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان ڕاگرتووە لە هەرێم، پێچەوانەی بەغدا کە لە هەندێک شار هێڵی ئینتەرنێتیشی وەستاندووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ بەغدا لە هەماهەنگیدان بۆ کردنەوەی و هەر کاتێک ئاگاداری کردنەوە، ئەوا ئەوانیش کۆمپانیاکانی هێڵی ئینتەرنێت و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاگادار دەکەنەوە.

ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە، بەهۆی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانەوە بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگیرا و تا ئێستاش نەکراونەتەوە.


PM:01:18:19/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌