میترۆ، وێستگه نیوز
رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ توانا عوسمان رایگه‌یاند كه به هاوكاری ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی پیشه‌یی و به‌ئه‌زموون، ئۆفیسی میدیایی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌زموون و تواناكانی له‌بواری میدیادا.
توانا عوسمان رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه "دوای 20 ساڵ له‌ئه‌زموونی رۆژنامه‌نووسیم له‌هه‌ریه‌ك له بواره‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری نووسراو و بینراو، له‌گه‌ڵ به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی بواری میدیای سه‌ربه‌خۆ له كوردستاندا، به‌كاتێكی گونجاوی ده‌زانم وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكی سه‌ربه‌خۆ به‌هاوكاری ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی پیشه‌یی و به‌ئه‌زموون، ئۆفیسی میدیایی خۆم رابگه‌یه‌نم بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌زموون و تواناكانم له‌بواری میدیادا".
توانا عوسمان ده‌ڵێت: "له‌م ئۆفیسه‌دا (كه له ماوه‌ی داهاتوودا ئه‌دره‌سه‌كه‌ی بڵاوده‌كه‌مه‌وه) ئاماده‌یی خۆم ده‌رده‌بڕم بۆ پێشكه‌شكردن و شێركردنی ئه‌زموونی رۆژنامه‌نوسی خۆم و هاوكاره‌كانم بۆ هه‌ر فێرخواز و میدیاكار و ده‌زگا و كه‌ناڵێك كه ده‌خوازێت سوودمان لێوه‌ربگرێت".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئه‌وه‌شی ئاشكرایكردووه كه "له رێگای ئه‌م ئۆفیسه‌وه، ئیتر "كاركردن له" ده‌گۆڕم به "كاركردن له‌گه‌ڵ".. به‌وپێیه‌ش له‌ومه‌لا ئه‌زموونی پیشه‌یی خۆم به‌گرێبه‌ست وه‌ك ئۆفیسێك پێشكه‌شی لایه‌نی داواكار ده‌كه‌م".
توانا عوسمان راشیگه‌یاندووه كه "به هیوام بتوانین به‌م رێگایه و له‌م قۆناغه‌شدا به‌رده‌وام بین له‌چه‌سپاندنی بنه‌ما پیشه‌ییه‌كانی میدیا".
توانا عوسمان له ساڵانی 2000ه‌وه سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هاووڵاتی بوو، وتار و بیروڕا بۆ میدیا ناوخۆیی و جیهانییه‌كان ده‌نووسێت.
له دامه‌زراندنی كه‌ناڵی NRTیشه‌وه له‌و كه‌ناڵه كاری كردووه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه بووه تا له 2017/11/22 ده‌ستی له كاركێشایه‌وه و رایگه‌یاند كه وەک رۆژنامەنووسێکی سەربەخۆ کاردەکات.