وەزارەتی رۆشنبری هەنگاوێك بۆ دواوە، دووانی تریش




میترۆ، سلێمانی‌ 
26ی تەموزی 2018: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان، داوا دەكات "رێوشوێنە یاساییەكان"ی پێدانی مۆڵەت و قەرزی كەناڵەكان نەبنە بەربەست لەبەردەم ئازادی كاری رۆژنامەنوسی.

ماوەیەكە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە كەناڵە ناوخۆییەكان دەكات كە مۆڵەتەكانیان تازە بكەنەوەو ئەو قەرزەی كەوتۆتە ئەستۆیان بیگەرێننەوە بۆ حكومەت، رێگەی بەچەند كۆمپانیایەكی ئەهلی داوە كە پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان بڵاوبكەنەوە، بە هۆیەوە هەندێك كەناڵ پەخشەكانیان راگیرا.

لەتازەترین پێشهاتدا ئێوارەی رۆژی 25 ی تەموزی2017 كاتژمێر 4:18 بە بڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای میكس میدیاوە پەخشی ناوخۆی كەناڵی ئازادی رگیرا، بە بیانوی نەبونی مۆڵەت.

هەندرێن ئەحمەد بەرپرسی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان بە میترۆی راگەیاند : راگرتنی پەخشی كەناڵی ئازادی لە چوارچێوەی رێكخستنی فریكوێنسی كەناڵە ناوخۆییەكانە، وتیشی " كەناڵی ئازادی لە ساڵی 1992 دامەزراوەو لە ساڵی 2009 وە ئێمە داوای مۆلەَتمانكردوە لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان كاتێك داواكەمان دەچێتە وەزارەتی ناوخۆ وەڵامی داواكەمان نادرێتەوە"

هەندرێن جەختیكردەوە" راگرتنی پەخشی كەناڵەكە پەیوەندی بە نەدانی پارەوە نیە".

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان، پێی وایە هەندێ "رێوشوێنی یاسایی" بۆ پێدانی مۆڵەت یان سزادانی كەناڵەكان بە پاساوی قەرزاری ئەبنە بەربەست لەبەردەم ئازادی كاری رۆژنامەنوسی.

میترۆ داوا دەكات بڕیارەكانی وەزارەت و ئەو دوو كۆمپانیایەی وەزارەت فریكێۆنسی لەگەڵ رێكدەخات، پێچەوانە نەبن لەگەڵ بڕگەكانی یاسای كاری رۆژنامەنوسی.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.

تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 و 2017 هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبردن كراوە.

میترۆ 7 راپۆرتی ساڵانەی سەبارەت بە رەوشی ئازادی میدیا لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.
پەیوەندی بە سەنتەری میترۆ
بۆ زمانی كوردی: 07700004147
بۆ زمانی عەرەبی : 07701528887


PM:02:39:26/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌