میترۆ، سلێمانی
به‌یانی ئه‌مرۆ نشاخه‌وان دوكانی نوێنه‌ری سه‌نته‌ری متیرۆ له ئه‌وروپا سه‌ردانی ئۆفیشی گشتی سه‌نته‌ری میترۆی له سلێمانی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانیه‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا دیاری محمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ سوپاسی شاخەوان دوكانی نوێنەری سه‌نته‌ری میترۆی لە ئەوروپا كرد، لە پای ئەو هاوكاری و ئاسانكارییەی كە پێشكەش بە رۆژنامەنوسان و چالاكوانی مەدەنی دەكات كە روو لە ئەوروپا بە گشتی و هۆلندا بە تایبەتی دەكەن.
له به‌شێكی دیداره‌كه‌دا قسەو باس سەبارەت بە پێشخستنی كارەكان و بەهێزكردنی پەیوەندی لەگەڵ رێكخراوەكان و ناوەندەكانی میدیاكرا.