دوێنێ شەو لەلایەن چەند كەسێكەوە پەلاماری ئەیهان سەعید، بێژه‌ری بادینی له‌كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ده‌درێت‌و به‌هۆی ناجێگیری باری ته‌ندروستییه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت، سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌و ده‌سته تێكده‌ره ئاشكرا بكرێت كە هێرشی كردە سەر ئەیهان سەعید.
ئاوێنەنیوز، سلێمانی: دوای ئەوەی لەشاری سلێمانیەوە بەر شاری دهۆك دەگەڕێتەوە، بەمەبەستی بەشداریكردن لەجەژنی رەمەزان لەگەڵ دایك‌و باوكی‌دا، كاتژمێر 1ی شه‌وی ڕابردوو له‌نێو بازاڕی شاری دهۆك چه‌ند كه‌سێك په‌لاماری ڕۆژنامه‌نوس (ئه‌یهان سه‌عید) بێژه‌ری بادینی له‌كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ده‌ده‌ن و به‌هۆی ناجێگیری باری ته‌ندروستییه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت.
بەپێی بەیاننامەیەك سۆران عومەر، سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ، به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ده‌كات‌و داواكارە ئاسایشی شاری دهۆك ئه‌و "ده‌سته تێكده‌ره پێشێلكاره ئاشكرا بكه‌ن".
لەبەیاننامەكەدا هاتووە "كه‌سانێك كه‌له‌نێو بازاڕداو له‌شه‌وی جه‌ژن دا به‌و جورئه‌ته‌وه بتوانن په‌لاماری ڕۆژناژنامه‌نوسێك بده‌ن‌و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بكه‌ن بۆ ده‌زگا ئه‌منی‌و حكومییه‌كانی ئه‌و شاره جێی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه، بۆیه داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی ده‌كه‌ین و له‌و پێشێلكارییانه بێده‌نگ نابین و ئومێده‌كه‌م به‌رپرسیارانه ئه‌و ده‌سته تێكده‌ره ئاشكرا بكرێت چونكه ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان به‌پێی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007 هاوتای ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ت".
لەیاداشتێكیشدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام، یاداشتنامه‌یه‌ك لەبارەی رووداوەكەوە ده‌رده‌كات لەو یاداشتەدا هاتووە "له كاتێكدا هه‌مووان سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردن بووین بۆ پێشوازی له جه‌ژن، دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو له شاری دهۆك، گرووپێكی تێكده‌ر و ئاژاوه‌گێڕ په‌لاماری (ئه‌یهان سه‌عید) هه‌واڵساز و بێژه‌ری كه‌ناڵه‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه و دوور له هه‌ر به‌هایه‌كی مرۆڤانه كه‌وتنه لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان و له حاڵه‌تی بێهۆشیدا به‌جێیانهێشت".
داواش له پۆلیس ئه‌كرێت ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی له‌و رووداوه بكه‌ن و بكه‌رانی ئه‌و كاره به سزای یاسایی بگه‌یه‌نن
هەرێمی كوردستان ساڵانە چەندین پێشێلكاری بەرامبەر بەرۆژنامەنووسان ئەنجامدەدرێت‌و ئەوەش بۆتە مایەی نیگەرانی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان‌و چەندین راپۆرتیان لەبارەی پێشێلكاری بەرامبەر بەرۆژنامەنوسان بڵاوكردۆتەوە.