میترۆ، رادیۆ نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی عیراق فه‌رمانی به كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت كرد هێڵه‌كانیان و سۆشیال میدیا رابگرن، له پارێزگاكانی وڵاته‌كه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له كار وه‌ستان، ئێستاش هاووڵاتیانی هه‌رێم داوای قه‌ره‌بوده‌كه‌نه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم بۆ رادیۆی نه‌وا وتی "نه كێشه‌ی هونه‌ری بوه نه خزمه‌تگوزاری، به‌ڵكو به‌هۆی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه كۆمپانیاكان، سۆشیال میدیایان راگرت نه‌ك هێڵه‌كانیان، هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش خۆی كێشه‌ی هه‌بێت و له 24 كاتژمێر تێپه‌ڕێت ئه‌وا ئه‌وكات قه‌ره‌بوی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆمپانیاكان خۆشیان پێیان خۆش نه‌بوه هێڵه‌كان وه‌ستان، بۆیه وه‌زاره‌ت له به‌رنامه‌یدا نییه رێنمایی كۆمپانیاكان بكات بۆ قه‌ره‌بوی به‌شداربوانیان.