وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم: 10 كەناڵی ناوخۆیی سزا دەدرێن
PM:12:16:29/07/2018


میترۆ، ئاوێنه‌
وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت لەئێستادا 10 كەناڵی ناوخۆیی سزا دراون، ئاماژەبەوەش دەكات بەپێی بریاری 1 ی ساڵی 2014 دەبێت سەرجەم كەناڵەكان پابەندی رێنماییەكانی وەزارەتەكەیان بن.

فەرهەنگ گۆمەشینی، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاوێنەی راگەیاند لێپێچینەوە لەگەڵ هەمو ئەو كەناڵانە دەكەن كە پابەندی رێنماییەكانیان نابن، ئەو وتی " هەركەنالێك پێچەوانەی رێنماییەكانی وەزارەتی رۆشنبیری كار بكات روبەروی سزای توند دەبێتەوە، بەتایبەت وەك تازە نەكردنەوەی مۆڵەت، قەرزی ساڵانەی كەناڵەكان، ئێستا لێپێچینەوەكانمان زۆر توندتر كردوە، تا دەگاتە داخستنی كەناڵەكە".

لەبارەی ژمارەی ئەو كەناڵانەی بەهۆی نەدانی پارەی ساڵانە یان نوێنەكردنەوەی مۆڵەتەكانیان ئەو وتی "بەپێی دوابریاری وەزارەت 10 كەناڵن، بەردەوامیش دەبین لەسەر سزادانی هەركەناڵێكی دیكە رێنماییەكان پێشێل بكات".وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم: 10 كەناڵی ناوخۆیی سزا دەدرێن