دەنگی ئەمەریکا پەیامنێری بۆ هەولێر و هەڵەبجە دەوێت






میترۆ، ده‌نگی‌ ئه‌مریكا 
بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا پـێویستی بە پەیامنێر هەیە لە هەریەک لە شاری هەولێر و شاری هەڵەبجە.

پەیامنێرەکان دەبێت توانایەکی پـرۆفیشناڵانەیان هەبێت لە ڕووماڵکردنی ڕووداوەکان و ئامادەکردنی ڕاپـۆرتی دەنگی و ڕاپـۆرتی ڤیدیۆیی و هەروەها لە ئەنجامدانی چاوپێـکەوتن و تووێژ و ئامادەبوون لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیـیەکان و نووسینەوەی ڕاپۆرت و هەواڵ و گرتنی وێنە بۆ ماڵپەڕ.

دەبێت زمانی ئینگلیزی بزانن و بەپـێی یاسا و ڕێنمایـیەکانی دەنگی ئەمەریکا کاربکەن، لەوانە بێ لایەنی لە کارەکان و گەیاندنی هەواڵی دوروست. ئەگەر خۆت بۆ ئەم کارە بە گونجاو دەبینیت تکایە سی‌ڤیـیەکەت و ڕاپـۆرتێک یان بابەتێکی ڤیدیۆیی خۆت وەک نمونەی کارەکانت بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە ڕەوانە بکە و لە شوێنی بابەتی ئیمەیڵەکە بنووسە "پەیامنێر بۆ هەولێر" یان "پەیامنێر بۆ هەڵەبجە".

fjawhary@VOANews.COM

دوا مۆڵەت بۆ ناردنی سی‌ڤی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 3 ی مانگی هەشتە.


AM:09:49:01/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌