پێدانی مۆڵەتی ڕۆژنامەو گۆڤارو سایت دەبێت بە پارە




میترۆ، سلێمانی‌
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بڵاوی‌ كرده‌وه‌ لەمەودوا بۆ پێدانی مۆڵەت بە ڕۆژنامەو گۆڤارو سایتەكان بڕێكی كەم پارە وەردەگرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست میترۆ كه‌وتووه‌ تیایدا هاتووه‌" لەمەودوا بۆ پێدانی مۆڵەت بە ڕۆژنامەو گۆڤارو سایتەكان سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان بڕێكی كەم پارە وەردەگرێت". 


هه‌ر وه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شیاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌" بە نووسراوی ژمارە 284 لە 24/7/2018 ئەنجومەنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان فەرمانێكی كارگێڕی دەركردووە كە لەو بەروارە بەدواوە، بۆ هەر مۆڵەتێكی (گۆڤار - ڕۆژنامە - ماڵپەر) بڕی 50.000 پەنجا هەزار دینار وەردەگرێت".

له‌ كۆتایی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان ئاشكرایكردووه‌ كه‌، پێشتر پێدانی مۆڵەت لەسەندیكای رۆژنامەنووسان بەبێ بەرامبەر بووەو هیچ بڕە پارەیەك وەرنەدەگیرا، بەڵام لەو بەرواری‌ 24ی‌ مانگی‌ ته‌موزی‌ رابردوو بەدواوە، دەبێت هەروەك پێدانی مۆڵەتی رادیۆ و تیڤیەكان، لەمەودواش بۆ مۆڵەتی گۆڤارو رۆژنامەو ماڵپەڕ بڕێكی كەم كە تەنها 50.000 دینار تێپەرناكات وەربگیرێت..


PM:04:08:02/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌